شیرین ئەبووعاقلە (بە عەرەبی: شيرين نصري أنطون أبو عاقلة؛ ٣ی نیسانی ١٩٧١ – ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە جەنین) ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری کەناڵی جەزیرەی قەتەری بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ، لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ئەنجامی ڕوماڵکردنی گرژی و ئاڵۆزی نێوان ھێزەکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لە جنین بەھۆی بەرکەوتنی فیشک دەکوژرێت.
شیرین ئەبووعاقلە | |
---|---|
شيرين أبو عاقلة | |
لەدایکبوون | شيرين نصري أنطون أبو عاقلة ٣ی نیسانی ١٩٧١ ئورشەلیم |
مەرگ | ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ (٥١ ساڵ ژیاوە) Jenin |
گۆڕ | Mount Zion Cemetery |
زانکۆ | |
پیشە | ڕۆژنامەوان، reporter، television journalist |
شوێنکار |
|
خەڵاتەکان |
لە ساڵی ١٩٧١ لە قودس/ئورشەلیم لەدایکبووە، لە ڕامەڵا نیشتەجێ بوو، کۆلێژی ئەندازیاری بیناسازیی لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا لە ئوردن تەواوکردووە، دواتر چووەتە بەشی ڕۆژنامەڤانی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن بەدەستھێناوە. دوای تەواوکردنی زانکۆ گەڕاوەتەوە فەلەستین و لە چەندین ڕادیۆی وەک، دەنگی فەلەستین، کەناڵی ئاسمانیی عەممان، دەزگای مفتاح و ڕادیۆی مۆنتیکارلۆ کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٩٧ بووەتە کارمەندی کەناڵی جەزیرە و تاوەکو کاتی کوژرانی لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە کارکردن بەردەوام بوو.
لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕووماڵی گرژی و ئاڵۆزی نیوان ھێزەکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لە جنین گوولەیە بەر شیرین دەکەوێت پاش گواستتنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئەبووسینان لە جنین وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕای گەیاند کە پەیامنێرەکەی کەناڵی جەزیرە فیشەک بەر سەری کەوتووە و لە دۆخێکی مەترسیدایە، پاش ماوەیەک دیکە وەزارەتی تەندروستی ڕای گەیاند کە بەھۆی سەختی بارودۆخییەوە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پسپۆڕی ئیبن سینا لە جنین شیرین کۆچی دوای کرد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شیرین ئەبووعاقلە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شیرین ئەبووعاقلە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.