سەدەی نۆیەم ماوەیەکی کاتییە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ٨٠١ تا کۆتا ڕۆژی ساڵی ٩٠٠ بەپێی ساڵنامەی زایینی.
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. (شوباتی ٢٠٢٣) |
ئەم سەدەیە گەواھیدەری سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عەباسی بوو لە سەردەمی ھارون ڕەشید و کوڕەکەی مەئموون، کاتێک بزووتنەوەی زانستی و کولتووری چالاک بوو و وەرگێڕانی پەرتووکە زانستییە یۆنانی و ھیندییەکان بۆ زمانی عەرەبی گەشەی کرد لەسەر دەستی سریانی و فارس و ڕۆمییەکان کە ھاووڵاتی دەوڵەتی عەباسی بوون، موسڵمانەکان کاریان کرد بۆ پەرەپێدانی ئەم زانستانە، بەڵام بزووتنەوەی جۆراوجۆری نەتەوەیی و ئایینی سەریان ھەڵدا کە ھەوڵیان دەدا ناکۆکی ڕامیاری نێوان ھاووڵاتیانی دەوڵەتی عەباسی دروست بکەن و یارمەتیدەر بوون بۆ درزکردنی یەکێتی بیروباوەڕی کە بنەمای یەکڕیزی ڕامیارییە لە نێو ئەو ھۆکارە ناوخۆییانەی کە ھاندەری بڵاوبوونەوەی بزووتنەوە جوداخوازییەکان بوو، فراوانبوونی خاکی دەوڵەتی عەباسی بوو، کە بووە ھۆی سەربەخۆیی ھەندێک لە فەرمانڕەواکان لە دەوڵەتی عەباسی، بۆیە دەوڵەتی ئەغلابی لە توونس سەریھەڵدا، دەوڵەتی ئیدریسی لە مەغریب، و دەوڵەتی تۆلۆنی لە میسر، دەوڵەتی زیاد لە یەمەن و دەوڵەتی سامانی لە مێزۆپۆتامیا. ئەم سەدەیە گەواھیدەری دامەزراندنی ئیمپراتۆرییەتی فرانکەکان بوو کە زۆربەی خاکە کریستیانەکانی ئەورووپای ڕۆژاوای لەخۆگرتبوو، جگە لە دوورگەی بەریتانیا و باشووری ئیتاڵیا و ئیسپانیا، بەڵام ململانێی نێوان کوڕەکانی ئیمپراتۆری فرانکەکان لوویسی یەکەم دوای مردنی، بووە ھۆی شەڕێکی ناوخۆیی کە کۆتایی نەھات تا لە پەیماننامەی ڤێردون نەبێت کە ئیمپراتۆرییەتی فرانکەکانی لە نێوان کوڕەکانیدا دابەش کران.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەدەی نۆیەم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەدەی نۆیەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.