دە کیڵەرز (وەرگێڕانی دەقاودەق: 'بکوژەکان'؛ بە ئینگلیزی: The Killers) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، کە لە ٢٠٠١ لە لاس ڤێگاس لە لایەن براندن فلاوەرز (گۆرانیبێژیی سەرەکی، کیبۆرد، بەیس) و دەیڤ کیوونینگ (گیتاری سەرەکی، گۆرانیبێژیی پشتینە) دامەزراوە.
ھەردوو مارک ستۆرمەر (بەیس، گیتاری ڕیتم، گۆرانیبێژیی پشتینە) و ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر (تەپڵ، کوتان) لە ٢٠٠٢ ھاتنە نێو گرووپەکەوە. ناوی گرووپەکە لە لۆگۆی سەر تەپڵی بەیسی گرووپێکی خەیاڵی وەرگیراوە کە لە ڤیدیۆی گۆرانیی «کریستاڵ»ی نیو ئۆردەردا دەرکەوتووە.
دە کیڵەرز | |
---|---|
زانیاریی پشتێنە | |
بنچە | لاس ڤێگاس، نێڤادا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
چەشن |
|
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠١–ئێستا |
کۆمپانیاکانی تۆمارکردن |
|
وێبگە | thekillersmusic |
ئەندامان | دەیڤ کیوونینگ ڕۆنی ڤانووچی جوونیۆر براندن فلاوەرز مارک ستۆرمەر |
ئەندامانی پێشوو | دێڵ نیڵ مات نۆرکرۆس برایان ھەیڤنز |
دە کیڵەرز حەوت ئەلبوومی ستۆدیۆیییان بڵاو کردووەتەوە، ھەریەکەیان گەیشتوونەتە پلەی یەکەمی چارتی ئەلبوومەکانی بەریتانیا: ھۆت فەس (٢٠٠٤)، شارۆچکەی سام (٢٠٠٦)، ڕۆژ و تەمەن (٢٠٠٨)، باتڵ بۆڕن (٢٠١٢)، سەرسووڕھێنەر سەرسووڕھێنەر (٢٠١٧)، داڕووخانی تراویلکەکە (٢٠٢٠)، و مەکینەی پەستان (٢٠٢١).
دە کیڵەرز بە یەکێک لە گەورەترین گرووپە ڕۆکەکانی سەدەی ٢١ەم دادەنرێت، زیاتر لە ٢٨ ملیۆن تۆماریان لە گشت جیھاندا فرۆشتووە، لەنێویاندا ١٠٫٨ ملیۆن تۆمار تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ئەندامەکانی ئێستا
| ئەندامەکانی پێشوو
|
ئەلبوومە ستۆدیۆیییەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دە کیڵەرز تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە دە کیڵەرز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دە کیڵەرز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.