دەیڤد ئالابا (لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٢) یاریزانێکی پیشەگەری نەمسایییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یان بەرگریکاری چەپ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی لالیگا یاری دەکات و کاپتنی ھەڵبژاردەی نەمسایە.
ئالابا لە ئەکادیمیای یانەی بایەرن میونشن دەستیپێکرد، پێش ئەوەی بۆ وەرزی ٢٠٠٩–٢٠١٠ بچێتە تیمی یەدەگ. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١١، ئالابا بە خواستن پەیوەندی بە یانەی تی ئێس جی ١٨٩٩ ھۆفنھایم (TSG 1899 Hoffenheim)کرد تا کۆتایی وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١. لە سەرەتای وەرزی ٢٠١١–٢٠١٢ گەڕایەوە بۆ بایرن، لەوێ بووە ئەندامێکی ئاسایی پێکھاتەی تیپی یەکەم. ئالابا زیاتر لە ٤٠٠ یاری لەگەڵ بایەرن میونشن ئەنجامداوە، ٢٧ نازناوی بەدەستھێناوە لەنێویاندا دە نازناوی بۆندسلیگا و دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ لە ساڵانی ٢٠١٣و ٢٠٢٠. لە ماوەی مانەوەی لە ئەڵمانیا سێ جار وەک ئەندامی پێکھاتەی باشترین ھەڵبژاردەی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا دەستنیشانکرا. لە ساڵی ٢٠٢١ ئالابا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کرد لە یەکەم وەرزیدا نازناوی لالیگا و جامی سوپەر و چامپیۆنزلیگی ٢٠٢١–٢٢ بەدەستھێنا.
ئالابا دووەم گەنجترین یاریزانی نەمسایە کە یاری بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی وڵاتەکەی بکات، لە ساڵی ٢٠٠٩ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا یەکەم یاری بۆ ھەڵبژاردەی کرد. زیاتر لە ٩٠ یاری ئەنجامداوە و نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە لە یۆرۆی ٢٠١٦ و یۆرۆی ٢٠٢٠. لە نۆ وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێی نەمسا ھەڵبژێردرا (لەوانەش شەش جار لەسەریەک لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٦).
بایەرن میونشن
ڕیال مەدرید
تاکە کەسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەیڤید ئالابا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەیڤید ئالابا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.