دەوڵەتی حەسنەوییەکان یان حەسەنوییەکان خانەدانێکی کوردی یارسان بوو کە لە ساڵانی ٩٦١ ھەتا ١٠١٥ لە ناوچەی دینەوەر (لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کرماشان) دامەزرا و دەسەڵاتداریی ناوچەیەک لە ڕۆژئاوای ئێران ھەتا باکووری مێزۆپۆتامیا بووە.
دامەزرێنەری ئەم میرنشینە کەسێک بووە بە ناوی ئەوڵفەوارسی حەسەنویە، کە لە خێزانی بەرزیکانی کوردی بووە. ئەو بە پیرۆزمەندی بەرگریی شالان ئیبنی موسافیر حاکیمی بوەیھیی ھەمەدان و ئیبن ئەلعەمید وەزیری بوەیھیەکانی بەجەر کرد و لە ساڵی ٩٧٠ لەگەڵ ئیبن ئەلعەمید ساچاو و بە ھۆی ئەمە حەکۆمەتە سەربەخۆیەکەی دەوامی ھێنا. حەسەنویە لە ساڵی ٩٧٩ لە گوندی سەرمای لە نزیکی شاری ھەرسین لە باشووری بێستووندا کۆچی دوایی کرد.
بە دوای مردنی حەسەنویە لە سەری جێنشینیی ئەو لە نێوی کوڕەکانی بوو بە شەڕ و پێکدادان. دیخاڵەتکردنی موئەییەدۆددەوڵە بوو بە سەبەبی داشکیانی فەخرەددەوڵە یەکێک لە کۆڕانی حەسەنویە. بەدر ئیبنی حەسەنویە (ھەروەھا ناسراو بە ئەوڵنەجم و ناسرەددەوڵە) بوو بە ڕێبەری کوردەکانی بەرزیکانی و شازایەنشینیش بوو بە یەکێک لە ڤسالەکانی بوەیھییەکان. لە سەردەمی بەدر٬ حەسەنویان وڵاتەکانی دێکە وەکوو شاپوورخواست٬ دینەوەر٬ نەھاوەند٬ ئەسەیاوا٬ ورووگڕ٬ ئەھواز٬ ئیلام٬ حوڵوان و شارەزوور (کەرکووک)یشیان گرت.
لە دەوروبەری ساڵی ١٠٠٦ شەڕێک لە ناوینی حەسەنویان و تایفەی کوردی بەنی عەییاران بوو و لە ساڵی ١٠١٤ بەدر لە ئەم شەڕانە کوژرا. لە ئەنجام شازایەنشین لە ئەم شەڕەکان بە دەستی ئەوڵشەوک ڕێبەری بەنی عەییاران داگێڕدرا، بەڵام حکۆمەتی حەسەنویان ھەتا ھەڵمەتی ئیبراھیم ئینالی سەلجۆقی لە ساڵی ١٠٤٧ لە گوندی سەرمای بەردەوام بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەوڵەتی حەسنەوییەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەوڵەتی حەسنەوییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.