مێژوو یان دیرۆک کۆڵینەوەی ڕابردووی مرۆڤە.
کەسانێک کە سەبارەت بە مێژوو دەنووسن پێیان دەوترێت مێژووناس یان دیرۆکناس. مێژوو گۆڕەپانێکی کۆڵینەوەیە کە بۆ بەدواداچوون و شیکردنەوەی پاشیەکیی ڕووداوەکان لە چیرۆکەکان کەڵکوەردەگرێت و ھەندێجار تێدەکۆشێت شێوەئاساکانی ھۆ و بەرھۆ کە ڕووداوەکان دەستنیشاندەکەن بپشکنێت.
مێژووناسان سەبارەت بە سروشتی مێژوو و بەسوودبوونی لەگەڵ یەکتر دەدوێن.
لە کوردیی باکووریدا، وشەی دیرۆک بەکاردەھێندرێت. دوو تیۆری لەسەر وشەی دیرۆک ھەیە. بەپێی یەکێکیان، دیرۆک لە "دوور"ەوە دێت کە لە ھەندێک لە بنشێوەزارەکانی شێوەزاری کوردیی باکووریدا وەکوو "دیر" یان "دویر" دەوترێت. تیۆرییەکەی تر لەو باوەڕەدایە کە وشەی دیرۆک لە وشەی "چیرۆک"ەوە ھاتووە. ئەم تیۆرییە دووھەمە زۆرتر ڕێیتێدەچێت چونکو وشەی History ژی لە گەلەک زماناندا واتای چیرۆکیش دەدات.
لە کوردیی ناوەندیدا، وشەی مێژوو بەکاردەھێندرێت کە لە وشەی "مێژ"ەوە وەرگیراوە کە واتە کاتێکی دووری پێش ئێستا.
ھەروەھا ھەندێجار، بەتایبەت لە دەقە کۆنەکاندا، وشەی تاریخ بەکاردەھێندرێت کە عەرەبییە.
وشەی History ژی لە یۆنانییەوە ھاتووە: ἱστορία، دەخوێندرێتەوە: ھیستۆریا، واتە لێپرسێنەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەستپێک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.