حەلیمەی سەعدییە (بە عەرەبی: حليمة السعدية) ناوی حەلیمە کچی ئەبوو زوئەیب کوڕی حارس لە هۆزی هەوازین، حەلیمە دایکی شیری پێغەمبەر محەممەدە.
دایکی شیری پێغەمبەر محەممەد حەلیمەی سەعدییە | |
---|---|
حەلیمە کچی ئەبوو زوئەیب | |
لەدایکبوون | حیجاز |
مەرگ | ٦٣٠-٦٣١ مەدینە |
شوێنی گۆڕ | بەقیع |
ئایین | ئیسلام |
خێزانی حارس کوڕی عەبدول عوزا بوو، خاوەی سێ منداڵە بەناوەکانی عەبدوڵڵا کوڕی حارس، ئونەیسە کچی حارس و حوزافە کچی حارس کە بەناوی شەیما ناسراوە.
هۆزەکانی قوڕەیش منداڵەکانیان دەنارد بۆ بیابانەکانی دەوروبەری مەککە بۆلای بەنی سەعد لەهەوازین و بەنی لەیس لە کینانە، بەهۆی پارێزراوی و پاکیەتی زمانیان لەوشەی بێگانە، دایەنەکان دەهاتن بۆ مەککە بۆ ئەوەی مداڵەکان لەگەڵ خۆیان ببەن و ئەوەیان هەڵدەبژارد کە باوکی لەژیاندا ماوە، حەلیمە محەممەی لەگەڵ خۆی برد بۆ بیابانی بەنی سەعد و لەوێ پەروەردە بوو، دوای پێنج ساڵ گەڕاندیەوە بۆ لای ئامینەی دایکی. حەلیمە لەگەڵ مێردەکەی دوای دابەزینی سروش موسڵمان بوون، دوای غەزای حونەین هات بۆلای پێغەمبەر ئەویش عەبایەکەی خۆی بۆ ڕاخست تاوەکوو لەسەری دانیشێت، حەلیمە لە ساڵی هەشتی کۆچیدا مردووە و لە گۆڕستانی بەقیع نێژراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حەلیمەی سەعدیە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.