حەمەد بێھداد، لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٣٥٢ لە دایکبووە، ئەکتەرێکی ئێرانییە.
بۆ یەکەمجار بە فیلمی کۆتایی یارییەکە بە سینەمای ئێران ناسێندرا و بۆ ئەم فیلمەش پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی سیمۆرگ کریستاڵ بۆ باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر. لە فیلمەکانی وەک: بوتیک, ستار کافێ, ڕۆژی سێیەم, کەس نازانێت دەربارەی پشیلە ئێرانییەکان، تاوان, سەعدات ئاباد، قژی ئەستوور , ماڵی کچەکە , نیوەشەو ڕوویدا , سێد موئابار, قەسر شیرین, ڕۆڵی بینیووە لە فیلمی تاوان لە دەرھێنانی مەسعوود کیمیای سیمۆرگ کریستاڵ خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی لە ٢٩ەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر وەرگرت. یەکێک لە نوێترین خەڵاتەکانی خەڵاتی بەناوبانگی باشترین ئەکتەرە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی شەنگەھای لە ساڵی ٢٠١٩ بەھۆی ڕۆڵی لە فیلمی کۆشکی شیرین.
حامید بێھداد | |
---|---|
لەدایکبوون | مەشھەد، ئێران | ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣
زمانەکانی ئاخاوتن | فارسی |
پیشە | ئەکتەر، گۆرانیبێژ، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن |
پەروەردە | Islamic Azad University |
ئامێری مۆسیقا | دەنگ |
لە ماوەی ژیانی ھونەریدا، حەمەد بێھداد لەلایەن زۆرێک لە دەرھێنەرە بەناوبانگەکانی سینەمای ئێرانەوە بانگێشت کراوە بۆ ھاوکاریکردن، وەک: عەباس کیارۆستەمی، ناسر تەقوای، ئەسغەر فەرھادی، بەھرام بایزایی، داریوش مێھرجوی، مەسعوود کیمیایی، بەھمەن فەرمانەرا، پەرویز شەھبازی و بەھمەن قوبادی. ھەروەھا بێھداد لە چەندین ئاھەنگ و فێستیڤاڵەوە پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی نواندن بەھۆی نواندن لە زۆرێک لە فیلمەکانیدا.
هونەرمەند هاوسەر گیری نەکردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حامید بێھداد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حامید بێھداد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.