ئەڵمانیا کەوتوەتە ڕۆژاوا و ناوەندی کیشوەری ئورووپا.
ئەڵمانیا لە باکوورەوە لەگەڵ دانمارک، لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ پۆڵەندا و کۆماری چیک، لە باشوور لەگەڵ ئوتریش و سویس، لە باشووری ڕۆژاوا لەگەڵ فەڕانسە و لووگزەمبوورگ و لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ بەلجیکا و ھولەند ھاوسنوورە. ڕووبەری ئەڵمانیا ٣٥٧٬٠٢١ کیلۆمیتری چوارگۆشە کە بریتییە لە ٣٤٩٬٢٢٣ ک.م. ٤. گ. وشکایی و لە ٧٬٧٩٨ ک.م. ٤. گ ئاو پێک ھاتووە. ئەڵمانیا لە ڕووی پانایییەوە حەوتەمین وڵاتی گەورەیە لە ئورووپا و ٦٢ەمینە لە جیھاندا.
شوێنە بەرچاوە جوگڕافییەکانی ئەڵمانیا ئەمانەن: زنجیرە چیاکانی ئەڵپ لە باشوور، دەریای باکوور لە باکوور، دەریای بەلتیک لە باکووری ڕۆژھەڵات، دارستانە گەورەکان لە بەشی ناوەندی و باکوور. ھەروەھا ئەڵمانیا خاوەنی چەندین ڕووباری پڕئاوە وەکوو: ڕاین، دانووب و ئەلبە. ئەڵمانیا خاوەنی ھەندێک مەعدەنی ئۆرانیۆم، زووخاڵ، مس، نیکل، خوێ و ئاوە.
ئەڵمانیا خاوەنی کەش و ھەوایەکی مەرتووبە. باکووری ئەڵمانیا بەھۆی نزیکی لە دەریاوە ھەوایەکی موعتەدلی ھەیە، و بە ھاوینا ھەوا فێنکە و بە زمسانیشدا زۆر ھەوا سارد نابێت. لە باکوور زۆر جار ھەوا بارانییە و زۆر کەم پێش دێت کە دەمای ھەوا لە ٣٠ دەرەجەی سانتیگراد بچێتە سەرترەوە.
بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا خاوەنی ھەوایەکی کیشوەرییە (بە فارسی: قارەای) واتە زمسانەکان دەتوانێت زۆر سارد بێت و ھەروەھا ھاوینەکەیشی دەتوانێت زۆر گەرم بێت. وشکەساڵیش زۆرجار پێش دێت ئەویش جاری وایە بۆ ماوەی چەندین ساڵ. لە باشووری ئەڵمانیا واتە دەڤەری زنجیرە چیاکانی ئەڵپ ھەوا زۆر ساردە و بۆرانی سەرما زۆر جار ڕوو دەدات.
بەپێی بەراوەردێکی ساڵی ٢٠٠٨، مووچەی کشت و کاڵ ٣٤٪، دارستان ٣٠٫١٪، بەرزونزمی ١٣٫٤٪ و زەمینی ژێری شار و خانە ١١٫٨٪ خاکی ئاڵمانیایان داپۆشیوە. لە ئەڵمانیا زۆر چەشن دار، گوڵ، قەوزە و قارچکی جۆراوجۆر دەژین، کە زۆربەیان تایبەت بە بەشی ناوەندی ئورووپان. ئەڵمانیا خاوەنی چەندین پارکی سرووشتی نەتەوەیییە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جوگرافیای ئەڵمانیا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جوگرافیای ئەڵمانیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.