ھاوینەھەواری جوندیان ، ١١٢ کم لە ناوەندی شاری ھەولێرەوە دوورە ، دەکەوێتە قەراغی شاری سۆرانەوە لە بەشی باشوری شارەکەوە ، کە کانیاوێکی سازگاری ئەم ناوچەیەیە لە دامێنی چیای ھەندرێن .
جندیان بەم کانییە سەرنجراکێشە ناوبانگی دەرکردووە ، کە لە قووڵایی ئەم ئەشکەوتەوە دێتە دەرێ و ئاوێکی سازگاری سارد و سروشتێکی جوانی بەم ناوچەیە داوە . جندیان لەلایەن حکومەتی ھەرێم جوانکاری بۆ کراوە و تەواوی ئەم ھاوینە ھەوارە بە دار و درەخت داپۆشراوە ، چەندان کافتریا و گازینۆ و چێشتخانەی گەشتیاری و میللی تێدایە ، ساڵانە گەشتیاران بە شێوەیەکی بەرفراوان لە شارەکانی ھەرێم و خوارو و ناوەراستی عێراقەوە رووی تێدەکەن ،ناوی جوندیان لە گوندی دیانانەوە ھاتووە ، سەردەمانێک پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی لەم ناوچەیەدا ڕێژەیان زۆر بووە، بۆیە جوندیان ناوی (گوندی دیانان ) ی پێوەماوە .
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جوندیان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.