جاوید کەریم (بە بەنگالی: জাওয়েদ করিম؛ لەدایکبووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩) ئەندازیارێکی نەرمامێر و کاربەدەستێکی ئینتەرنێتیی ئەمریکییە.
ئەو یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یووتیووب و یەکەم کەسە کە ڤیدیۆیەک لە وێبگەکەدا بڵاوبکاتەوە. ئەم ڤیدیۆ سەرەتایییە، بەناوی من لە باخچەی ئاژەڵان و بڵاوکراوەی ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٥، ١٧٢ جار بینراوە ھەتا ڕێکەوتی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١[نوێکردنەوە]. لەکاتی کارکردنی کەریم لە پەیپاڵ، ئەو شوێنەی کە بە دامەزرێنەرانی ھاوەڵی یووتیووب ستیڤن چێن و چاد ھێڕڵی ئاشنا بوو، زۆرینەی بەشە سەرەکییەکانی نەخشاندبوو وەک سیستەمی دژە قۆڵبڕینی ئینترنێتییە دەستبەجێکەی.
جاوید کەریم | ||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
জাওয়েদ করিম | ||||||||||
لەدایکبوون | مێرسبێرگ، ساکسۆنی-ئانھاڵت، ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا (ئەڵمانیای ئێستا) | ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩|||||||||
خوێندنگە | زانکۆی ئیڵینۆی لە ئوربانا-شامپەین (بەکالۆریۆس لە زانست) زانکۆی ستانفۆرد (ماستەر لە زانست) | |||||||||
پیشە | ئەندازیاری نەرمامێر | |||||||||
ناسراوە بە | یەکێک لە دامەزرێنەرانی یووتیووب بڵاوکەرەوەی یەکەم ڤیدیۆ لە یووتیووب (من لە باخچەی ئاژەڵان) | |||||||||
زانیاریی یووتیووب | ||||||||||
کەناڵ | ||||||||||
ساڵانی چالاکی |
| |||||||||
چەشن | پەروەردەیی | |||||||||
ژمارەی سەبسکرایبەرەکان | ١٬٩٧ ملیۆن | |||||||||
کۆی گشتیی ڤیوەکان | ١٧٢ ملیۆن | |||||||||
| ||||||||||
نوێ کراوەتەوە: ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ | ||||||||||
وێبگە | jawed |
جاوید کەریم لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ لە مێرسبێرگ، ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات لەدایکبووە، بۆ باوکێکی بەنگلادیشی و دایکێکی ئەڵمانی. باوکی، نایمول کەریم (بە بەنگالی: নাইমুল করিম)، بەنگلادیشییەکی موسڵمانانە کە وەک لێکۆڵەرێک کار دەکات لە 3M، و دایکیشی، کریستین، زانایەکی ئەڵمانی بایۆکیمیایییە لە زانکۆی مینێسۆتا. ئەو دوو برای بچووکی ھەیە. خۆی و خێزانەکەی لە سنووری ناوەکی ئەڵمانیا پەڕینەوە لە سەرەتای ١٩٨٠اکان لەبەر زینۆفۆبیا، و لە نێوس، ئەڵمانیای ڕۆژاوا گەورەبوو. بەھۆی ھەبوونی زینۆفۆبیا لەوێش، کەریم و خێزانەکەی ڕۆیشتن بۆ سەینت پۆوڵ، مینێسۆتا، لە ١٩٩٢. لە ١٩٩٧دا، خوێندنی لە دواناوەندی سەینت پۆوڵ تەواوکرد، و لە زانکۆی ئیڵینۆی لە ئوربانا-شامپەین خوێندی. دواتر زانکۆی بەجێھێشت پێش تەواوکردنی بۆ ئەوەی ببێتە کارمەندێکی سەرەتایی لە پەیپاڵ؛ ھەرچۆنێک بێت، ئەو بەردەوام بوو لە خولە وانەیەکانی، و بووە خاوەنی بەکالۆریۆس لە زانستی کۆمپیوتەردا. پاشان ماستەرێکی بەدەستھێنا لە زانستی کۆمپیوتەردا لە زانکۆی ستانفۆرد. بێجگە لە زمانی ئینگلیزی، جاوید بە ئەڵمانی و بەنگالیش دەدوێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جاوید کەریم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جاوید کەریم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.