تێکڕایی

لە میتافیزیکدا، تێکڕایی (بە ئینگلیزی: Universal) یان ھەمەکی یان کوللی (بە عەرەبی: كلي‎) بەو تایبەتمەندییە دەوترێ کە شتە تاکەکان تێکڕا ھەیانە.

بە زمانێکی تر، ئەوەی کە لە گەلێ شتی تاک و تایبەتدا دووپات دەبێتەوە و سەر ھەڵدەداتەوە. ئەو شتە تاک و تایبەتانە میسداقەکانی تێگەیشتە یا تەسەوورە تێکڕایییەکەن.

بۆ نموونە، ئەگەر سێ دانە کورسی لە دیوێکدا بن و ھەرسێکیشیان سەوز بن، ئەم سێ کورسییە لە چۆنییەتیی کورسیبوون و سەوزبووندا ھاوبەشن، واتە تێکڕا کورسین و سەوزیشن. لێرە دەڵێن تێگەیشتەی کورسی یا سەوزی تێگەیشتەیەکی تێکڕایییە و ھەر یەک لەو سێ کورسییە میسداقێکی ئەم دوو تێگەیشتەیە بە ئەژمار دێن.

تێکڕایییەکان زۆرتر دەرھەستن، بۆ وێنە ئینسان، بەڵام تاکەکان زۆرتر بەرھەستن، بۆ وێنە سوقرات. ھەرچەن حەتمەن وا نییە، بۆ وێنە لەوانەیە یەکێ بڵێ ژمارە بە لای منەوە شتێکی تاکە و دەرھەستیشە. ھەر ئاواش، بڕێ لە فەیلەسووفان، وەک دەیڤید ئارمسترانگ، تێکڕایییەکان بە بەرھەست دەزانن.

پرسی تێکڕایییەکان (مەسەلەی کوللیات)

پرسی تێکڕایییەکان یان مەسەلەی کوللیات یەکێ لە پرسیارە دێرینەکانی میتافیزیکە کە دەڵێ ئاخۆ سیفەتگەلێک کە چەن شت تێکڕا ھەیانە (واتە تێکڕایییەکان، وەک ڕەنگ و شێوە)، لە دەرەوەی ئەو شتانەوە بوونیان ھەیە یان نا و، ئەگەر سیفەتێک بەجیا و لەوپەڕی شتکەوە بوونی ھەیە، ئەو ھەبوونە چ ماھیەت و تەبیعەتێکی ھەیە؟

ئەفلاتوون ئایدیاکانی بە بوونەوەری ڕاستەقینە دەزانی و دەیگوت تاکەکان سێبەری ئەوانن، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەرەستوو پێی وابوو کە تاکەکان ڕاستەقینەن و نەوع و جنس بەدەر لە تاک بوونی نییە. ئەم پرسە لە درێژەی سەدەکانی ناوین و لە نێوان فەیلەسووفانی سکۆلاستیکیشدا درێژەی پێ درا.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

تاک (میتافیزیک)تایبەتمەندی (فەلسەفە)تێگەیشتەتەسەوورزمانی ئینگلیزیزمانی عەرەبیمیتافیزیکمیسداق

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کوردستانی سوورڕۆژاوای کوردستاندەوڵەتی ئەییووبیزانستی ماددەمادھەڵۆسزای مەرگقیبلەنماوەرگێڕانناسیکۆماری کوردستانشەمێرانفیزیا لە سەردەمی شارستانیەتی ئیسلامیلیبرالیزمکوردی (شاعیر)دامەزراوەی ویکیمیدیافەقێ ئەحمەدی دارەشمانەقەزای سەید سادقتیۆریوەرزشچیتان بھاجەتنامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیئینستاگرامدەریای قەزوینئاوی ژێرزەویکەرتبوونی ناوکیکورددەسەڵاتڤایرۆسی کۆمپیوتەرلەیلا قاسمشێوازی وانەگوتنەوەدایک و باوکشای ئەنگوستیلەکانزیگمۆند فرۆیدڕۆژھەڵاتی کوردستانمۆبایلویکیمانیاخەلافەتی ڕاشدینجووتەحیاتکەرکووکزمانی فارسیفانکشنە سێگۆشەیییەکانکاروان عوسمانجامی لیبێرتادۆرێسفۆبیائۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦قڕانگۆڕەپانی تەحریرکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانداڕمانی پردی فرانسیس سکۆت کیگۆڕەپان و مەیدانگەرمیانسێکسکوردستان (ڕۆژنامە)مستەفا دادارسەردەمی زێڕینی ئیسلامچوارینەکانی خەییاممەولەوی.acکیشوەرمەولانای ڕۆمیسابیر کوردستانیسولەیمانمریشکشانۆی کوردیوزەدەریای ڕەشکاردووڕۆژژمێری کۆچی🡆 More