لە میتافیزیک و لۆژیکدا، نەوع یان جۆر بەو تێگەیشتە تێکڕایییە دەوترێ کە لە وەڵامی پرسیاری «ئەوە چییە» -دا دێت و لەلایەن ئەو تاکانەوە کە بە زات یەکێکن ھەڵدەگیردرێ.
چەشنی «مرۆڤ» کە بە تاکگەلی جیاجیا وەک ئازاد و ئالان و کەژاڵ ھەڵدەگیردرێ و، ئەم تاکانە گەرچی بە ژمارە زۆرن و لێکجیا بەڵام لە چییەتی و زاتدا یەکێکن و جیاوازییان تەنیا لە عەرەزەکاندایە، وەک ڕەنگی پێست و باڵا و تەمەن و لەمانە.
کەوایە کاتێ لە ھەقیقەت و چییەتیی تاکگەلی ھاوزات پرسیار بکرێت، نەوع لە وەڵامدا دێتەوە. ئەگەر بپرسین «ئازاد و ئالان و کەژاڵ چین؟» وەڵام «مرۆڤ» -ە و مرۆڤ شیاوی ئەوەیە لە پاڵ ھەر سێکیان بدرێ. لێرەدا ناکرێ بڵێین «گیانلەبەر» چونکە گیانلەبەر جنسە و جنس بەشێک لە چییەتییە نەک ھەمووی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جۆر (فەلسەفە), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.