تیۆریی ڕێژەیی یان بیردۆزی ڕێژەیی (بە ئینگلیزی: Theory of relativity) لە فیزیک، بەگشتی دوو تیۆریی ئەلبەرت ئاینشتاین دەگرێتەوە: تیۆریی ڕێژەیی تایبەت و تیۆریی ڕێژەیی گشتی.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
لەوانەیە ڕێژەی بەکارھێنانی بەستەرە دەرەکییەکان لەم وتارەدا دژی سیاسەت و ڕێساکان بێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
تیۆریی ڕێژەیی تایبەت بۆ گەردیلە بنەڕەتییەکان و کارتێکەرییان لەسەر یەکدی بەکار دەبرێت و ھەروەھا ھەموو دیاردە فیزیکییەکانیان بێجگە لە ھێزی ڕاکێشان، ڕاڤە دەکات. تیۆرییی ڕێژەیی گشتی شرۆڤەی ھێزی ڕاکێشان و پەیوەندیی ئەم ھێزە بە ھێزەکانی دیکەی سروشتەوە دەکات. ئەم تیۆرییە لە گەردوونناسی، ئەستێرەفیزیک و ئەستێرەناسیشدا بەکار دەبرێت.
تیۆریی ڕێژەیی ئاینشتاین فیزیکی ھزری (بە ئینگلیزی: Theoretical physics) و ئەستێرەناسیی سەدەی ٢٠ـەمی گۆڕی و جێگەی تیۆریی ٢٠٠ ساڵەی میکانیک (میکانیکی کلاسیک)ی گرتەوە کە ئیسحاق نیۆتۆن دایڕشتبوو.
لە دوای ساڵانی ١٩٨٠وە فیزیکزانان پڕۆژەیەکیان دەست پێکردبوو بۆ پێکەوە گرێدانی ئەلەکترۆموگناتیسی جەیمز ماکسوێڵ بە میکانیکەکەی ئیسحاق نیۆتۆنـەوە. تیۆریی ڕێژەیی دەرەنجامی ئەو پڕۆژەیە بوو. لەو پڕۆسە و ڕەوتەدا چەندین کێشەی تیۆریی سەریان ھەڵدا. چارەسەرێک کە پێدەچوو کاردانەوە و شوێنھاتی زۆر گشتگیر دوای خۆی جێ بھێڵێت پێشنیار کرا و لە دووتوێی بابەتێکدا ساڵی ١٩٠٥ز بە زمانی ئاڵمانی لەژێر ناوی «ئەلەکترۆدینامیکی تەنە بزۆزەکان» (بە ئاڵمانی: Zur Elektrodynamik bewegter Körper) لە گۆڤاری «ساڵنامەی فیزیک» (بە ئاڵمانی: Annalen der Physik) چاپ و بڵاو بووەوە. نووسەری ئەو بابەتە ئاڵبرت ئاینشتاین بوو.
بە وتەی ئاینشتاین خۆی، تیۆریی ڕێژەیی تایبەت لەسەر دوو پـێزی١ بنەڕەتی دامەزراوە:
تیۆریی بەدەستھاتوو لەم پێزانە زۆر باشتر لە میکانیکی کلاسیک لەگەڵ تاقیکارییەکاندا دێتەوە. بۆ وێنە پێزی ژمارە ٢ دۆنگی (دەسکەوت، ئەنجام)و ئاکامی تاقیکاریی مایکڵسنـمۆرلیمان بۆ ڕاڤە و ڕوون دەکاتەوە.
بێجگە لەوەش، ھەندێک دەرەنجام و شوێنھاتی سەرسووڕھێنەر و دژەخۆماکی (counterintuitive)ی لێ دەکەوێتەوە. ھەندێکیان بۆ نموونە ئەمانەن:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیۆریی ڕێژەیی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیۆریی ڕێژەیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.