تیشکەچالاکی: جۆرێکی تیشکەشیبوونەوە

تیشکە چالاکی (بە ئینگلیزی: Radioactivity) دۆزینەوەی تیشکەچالاکی سروشتی دەگەڕێتەوە بۆ زانا ھێنری بێکەرێل لە ساڵی ١٨٩٦.

لەو کاتەی لێکۆڵینەوەی ئەنجام دەدا لە تاقیگەکەی خۆیدا لە پەیمانگەی "تەکنیکی باڵا" لە شاری پاریس، لەسەر چۆنیەتی وێنەگرتنی تیشکی سینی و بەدەرخستنی لەسەر لاپەڕەی فۆتۆگرافی کە خۆی دروستی کردبوو. دروستکرابوو لە کبریتی "تۆتیا و کالیسیۆم و ھەندێ خوێی تری ناسراوی زۆردەگمەن"، لە کاتی ھەوڵەکانیدا تێبینیی کرد کە ئەو لاپەڕانە کاریگەر دەبن لە تاریکیدا سەرەڕای ئەوەی نەدرا بووە بەر تیشکەکە، بە جۆرێک ئەو خوێیانەی کە یۆڕانیۆمی تێدابوو تیشکی جیاوازیان دەردەکرد. ناوی نا "تیشکی یۆڕانیۆم" لە ساڵی ١٨٩٦، کە ئەو تیشکە دروست دەبێت لە "تیشکەچالاکی سروشتی" کە بە شێوەیەکی خۆکارانە لە سروشتدا ڕوو دەدات، پاشان ھەریەک لە "ماری کۆری" و مێردەکەی "بیار"؛ لە ھۆیەکانی ئەو تیشکەیان کۆڵییەوە و بۆیان دەرکەوت کە پەڕەکانی "بیکۆڕێڵ" یۆڕانیۆمی تێدایە کە بۆتە ھۆی ئەو تیشکدانە. وە پەیوەندییەکی پێچەوانەش ھەیە لە نێوان توندی ئەو چالاکییانە و بڕی یۆڕانیۆم لەو خوێیانەدا.

تیشکەچالاکی: مێژوو, جیاوازی نێوان تیشکەشیبوونەوە و گۆڕانی کیمیایی, یەکەی پێوانەکردنی تیشکەچالاکی
تیشکەچالاکی

مێژوو

تیشکەچالاکی: مێژوو, جیاوازی نێوان تیشکەشیبوونەوە و گۆڕانی کیمیایی, یەکەی پێوانەکردنی تیشکەچالاکی 
بیر کۆری و ژنەکەی لە تاقیگەکەیان لە ساڵی ١٩٠٧

لە ساڵی ١٨٩٦ "بیکۆڕێڵ" ئەوەی دۆزییەوە کە یەکێک لە خوێیەکانی یۆڕانیۆم تیشک دەردەدات، لەو کاتەدا سروشتی ئەو تیشکانە ڕوون نەبوو، وە ھەروەھا سەلماندی کە ئەو تیشکەی دۆزییەوە؛ لە ھەموو ئاوێتەکانی یۆڕانیۆم دەردەچێت. بەو مانایەی سەرچاوەی ئەو تیشکانە بریتییە لە ناوکی "یۆڕانیۆم" و بۆی ڕوونبوویەوە کە ئەو تیشکدانە ڕوو دەدات بە شێوەیەکی خۆکارانەی بەردەوام؛ کە ھیچ کاریگەرییەکی پەستانی ھەوا و پلەی گەرمیشی لەسەر نەبێت. ھەر لەبەر ئەو ھۆیەشەوە تیشکی "یۆڕانیۆم"ی ناونا "تیشکەچالاکی - Radioactive Radiation" و ئەو دیاردە چالاکییە تیشکییە پێی دەوترێت "Radioactivity". لە ساڵی ١٨٩٨ "بیر کۆری" و ژنەکەی "ماریا سکلۆدۆفسکایا" ھەڵسان بە دۆزینەوەی تیشکەچالاکی "پۆریۆم"، ھەروەھا لە ھەمانساڵدا دوو ڕەگەزی نوێیان دۆزییەوە کە لە "یۆڕانیۆم"ی خاودا ھەن. ڕەگەزی یەکەمیان ناونا "ڕادیۆم" کە ڕەگەزێکە چالاکییەکەی لە ھی "یۆڕانیۆم" بەھێزترە بە ملیۆن جار. وە ڕەگەزی دووەمیان ناونا "بۆلۆنیۆم" کە شوێنی لەدایکبوونی "ماری"یە.

شیوبوونەوەی تیشکی (تیشکەشیبوونەوە):- پڕۆسەیەکی خۆکارانەیە کە تێیدا ڕەگەزێک دەگۆڕێت بۆ ڕەگەزێکی تر لە ئەنجامی لەدەستدانی تەنۆلکەکانی "ئەلفا" یان "بێتا" و دەرچوونی "تیشکی گاما".

جیاوازی نێوان "تیشکەشیبوونەوە" و "گۆڕانی کیمیایی"

شیبوونەوەی تیشکی "تیشکەچالاکی" جیاوازە لە "گۆڕانی کیمیایی" لە:

  • تیشکەشیبوونەوە پڕۆسەیەکی خۆکارانەی بەردەوامە.
  • تیشکەشیبوونەوە پشت دەبەستێت بە ماددەی تیشکدەر و پەیوەندی نییە بە پێکھاتەی کیمیایی.
  • بەند نییە بە بارودۆخی فیزیایی (پەستان و پلەی گەرمی).
  • وزەیەکی یەکجار گەورەی لێدەردەچێت.

یەکەی پێوانەکردنی تیشکەچالاکی

یەکەی پێوانەکردنی "تیشکەچالاکی" بریتییە لە "بیکۆڕێل"؛ کە ژمارەی ئەو تیشکانەیە کە نموونەیەکی تیشکدەر دەری دەکات لە چرکەیەکدا. ھەروەھا یەکەی تریش ھەن بۆ پێوانەکردن، وەک: (شیبوونەوە/چرکە، یەکەی کۆری (Ci) وە لە ھەندێک سەرچاوە (Cu)، وە یەکەی "ڕەزەفۆرد - RD" ئەوەش چالاکییەکە یەکسانە بە ملیۆن ملیۆن شیبوونەوە/چرکە).

نیوەتەمەن

بە ئینگلیزی (Half-time)؛ ئەو کاتەیە کە ڕەگەزی تیشکدەر پێویستی پێیەتی تا شی دەبێتەوە بۆ نیوەی ژمارەی گەردەکانی.

جۆرەکانی تیشکە دەردراوەکان

  • تیشکی ئەلفا: ئەم تیشکە لە دوو پڕۆتۆن و دوو نیۆتڕۆن پێک دێت (واتە: ناوکی هیلیۆم).
  • تیشکی بێتا: ئەم تیشکە لە ئەلیکتڕۆن پێک دێت.
  • تیشکی گاما: تیشکێکی کارۆموگناتیسییە، توانایەکی زۆری لە تێپەڕبوون بەناو تەنەکاندا هەیە، تەنها ئەو بەربەستە ئەستوورانە نەبێت کە لە قوڕقوشم دروست کراون.

سەرچاوە

Tags:

تیشکەچالاکی مێژووتیشکەچالاکی جیاوازی نێوان تیشکەشیبوونەوە و گۆڕانی کیمیاییتیشکەچالاکی یەکەی پێوانەکردنی تیشکەچالاکی نیوەتەمەنتیشکەچالاکی جۆرەکانی تیشکە دەردراوەکانتیشکەچالاکی سەرچاوەتیشکەچالاکیئینگلیزیتیشکی سینی١٨٩٦پاریسکالیسیۆمھێنری بێکەرێل

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بیرۆماکوان کەریمبابلپی دی ئێفعومەر کوڕی خەتتابجامی شا فەھد ١٩٩٢پێشمەرگەقوباد تاڵەبانیفیزیکی تیۆریکویکیپیدیای کوردیداڕمانی پردی فرانسیس سکۆت کیشێرزاد حەسەنڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆمحەممەد ماملێئیدریس بارزانیعوسمان کوڕی عەفانلامین یەمالچینپێڕستی گوندەکانی پێنجوێن٨ی نیسانکەرزەکەریا عەبدوڵڵالەتیف ھەڵمەتگوڵانلەشفرۆشیمەولانا خالیدی نەقشبەندیگۆرانیشازادە دایانانیشتمانھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەکسیکڕۆمای کۆندەوڵەتی ئیسلامی لە کوردستانخۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانئاشوورییەکانپارێزگای دھۆکسالمقانعدیموکراسیمێخەکفەرامەرز ئەسڵانیسلێمانیخولی پلە دووی کوردستانکەشتیی فریشتەکانسەرژمێریی دانیشتووانکانزاڕووسیاپەپوولەمەلا عەبدولکەریم مودەریسکاوێس ئاغاڕووناکیدادپەروەرینۆستالۆژیاقەزای پشدەربێکاریئەشکەوتی شانەدەرئوسامە بن لادنشۆڕشی پیشەسازانەمارکسیزمجەوھەرئێکس ڤیدیۆسبەھارڕینێسانسبزنڕیخۆڵەباریکەلا لیگائێکزیمافۆلکلۆرکلیدەرتەڵعەت تاھیرچیچانئەمپێرھۆلاکۆ خانمزگەوتی گەورەی سلێمانی🡆 More