بیلیارد یان بلیارد یارییەکی دەستیە کە بە هۆی دارێکەوە لە تۆپەکان دەدرێت دوو جۆر یاری پێدەکرێت یاری سادە و یاری ئەلوان، یاری سادە واتە کۆکردنەوەی خاڵەکانی سەر تۆپەکان و یاری ئەلوان واتە بردنی یەک جۆر تۆپ.
لایەنگرانی یاری بیلیارد لی کوردستان بی ڕێژەیەکی زۆرە و یاریزانی سەرکەوتوو و لێهاتووی لێ هەڵکەوتووە.
هەموو دارێکی بیلیارد بە هۆی تەوژمی کوتان بە تۆپەکەدا ئەو مەوادە کیمیاییەی لێ ئەبێتەوە کە ئەبێتە هۆی سافکردنی دارەکە دیارە ئەو دارە بە هۆی گرنجێک یان کەمترین شت کە لە سافیەکەی کەم بکاتەوە دەبێتە هۆی تێکدانی کوتانەکەی؛ بۆیە دەبێت بەردەوام بەو چۆکە ساف بکرێت بۆ ئەوەی ئامانج بپێکرێت.
سنۆکەر بە هەمان شێوەی بلیارد بە دار و تۆپەکان یاری دەکرێت بەڵا ئەم یاریە یاساکانی شێوازێکی تر پەیڕەودەکات کە دوورە لە بلیاردەوە وە مێزی ئە یاریە گەورەترە لە مێزی بلیارد لە ڕووی درێژی و پانییەوە لەم یارییەدا پێچەوانەی یاری بیلیارد داری یارمەتیدەر تەنھا کاتێک بە کار دەهێنرێت کە تۆپەکە لە شوێنێکدا بوو سەیتەرەت نەبێت بە سەریدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیلیارد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بیلیارد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.