ئەسکی یان ASCII (دەخوێندرێتەوە æski/، ASS-keeˈ/) کورتکراوەی American Standard Code for Information Interchange (کۆدی ستانداردی ئەمریکایی بۆ گۆڕێنەوەی زانیاری) پلانێکە بۆ بەکۆدکردنی نووسە لەسەر بناغەی ڕیزی ئەلفوبێی ئینگلیزی.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کۆدە ئەسکییەکان لە کۆمپیوتەر، کەرەستەکانی ڕاگەیێنی، و کەرەستەکانی دیکە کە دەق بەکاردەھێنن، بۆ نیشاندانی دەقەکان کەڵکیان لێ وەردەگیردرێت. زۆرێک لە پلانەکانی مۆدێڕنی بەکۆدکردنی نووسە کە نووسەی زۆرترێک بەکۆد دەکەن لە سەر بناغەی ئەسکی دروستکراون.
ئەسکی لە ١٩٦٠ەکاندا گەشەی کردووە.
ئەسکی بۆ ١٢٨ نووسە کۆدی ھەیە کە ٩٥یان بۆ چاپکردن دەبن وەکوو پیتەکانی گەورە و بچووکی ئەلفوبێی ئینگلیزی و نووسەگەلێک وەک ?، & و !. ئەوانەی دەمێننەوە چۆنیەتیی ڕێکخستنی دەقەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن، بۆ نموونە کۆدی ئەسکی بۆ دیاریکردنی کۆتاییی ھێڵ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەسکی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەسکی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.