ئایانا (IANA) کورتکراوەی Internet Assigned Numbers Authority -یە کە بە واتای خاوەندەسەڵاتی ژمارە سپێردراوەکانی ئینتەرنێت دێتەوە؛ بنکەی سەرپەرشتییە بۆ تەرخانکاریی جیھانیی ژمارەی IP، تەرخانکاریی ژمارەی AS، بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی ڕیشە لە سیستەمی ناوی پاواندا و ژمارەکان و ھێماکانی تری گرێدراو بە پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێتەوە.
ئایکان (بەشدارگەی ئینتەرنێتی بۆ ناو و ژمارە سپێردراوەکان) ئایانا دەگەڕێنی و دەیبا بەڕێوە.
پێش دامەزرانی ئایکان بۆ ئەم مەبەستە، بەپێی گرێبەستێکی نێوان دامەزراوەی زانستە زانیارییەکانی زانکۆی کالیفۆرنیای باشووری و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئایانا لەلایەن جۆن پۆستێل لەو دامەزراوەیەوە بەڕێوەبەریی دەکرا. تا ئەو کاتەی وا ئایکان ساز کرا و بەگوێرەی گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکادا، بەرپرسیارەتیی گرتە ئەستۆ.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئایانا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.