ئابوورناسیی ورد (بە ئینگلیزی: Microeconomics) لقێکی ئابوورناسییە کە ئاکاری تاکەکان و ڕێکخراوە بچووکەکان لە کاتی بڕیاردانیان لەسەر چۆنیەتیی تەرخانکردنی سەرچاوەکاندا تاوتوێ دەکات (بڕوانە دەگمەنی).
لە بازاڕ، کە شوێنی کڕین و فرۆشتنی شتومەک و ڕاژەیە، ئەمە زیاتر کاربردی ھەیە. ئابوورناسیی ورد سەرنج بەوە دەدات کە چۆن ئەو بڕیارانە لەسەر داوا و دابین شوێنەواری خۆیان بەجێ دێڵن و، داوا و دابینیش چۆن نرخەکانی بازاڕ دیاری دەکەن و، بەپێچەوانەشەوە چۆن نرخەکان چەندایەتیی شتومەک و ڕاژەی داواکراو و دابینکراو دیاری دەکەن.
لە بەرامبەر ئابوورناسیی ورد، ئابوورناسیی زل وەستاوە، کە کۆی گشت چالاکییە ئابوورییەکان جەگرێتەوە و لەگەڵ مژارگەلێکی وەکوو گەشە، ھەڵماسین و بێکاری سەروکاری ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئابوورناسیی ورد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئابوورناسیی ورد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.