دەزگای بۆشاییی کەنەدا (بە ئینگلیزی:Canadian Space Agency) کورتکراوە بە (CSA، ASC) گوزارشت لە دەزگایەکی فیدڕاڵیی نیشتیمانیی کەنەدا دەکات کە تایبەتە بە پڕۆژەکانی بۆشاییی ئاسمان، لە ١ی ئازاری ١٩٨٩
جۆر | زانستی |
---|---|
بوار | بۆشاییی ئاسمان، گەردوون |
دامەزراوە لە | ١ی ئازاری ١٩٨٩ |
شوێنی سەرەکی | لۆنگوێل |
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | کەنەدا |
بەڕێوەبەران | ستیڤ ماکلین |
ماڵپەڕ | دەزگای بۆشاییی کەنەدا |
دەزگای بۆشایی کەنەدا ھیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ دەزگا بۆشایییەکانی جیھان لە یەک کاتدا ٦٧٠ کارمەندی چالاک لەو دەزگایە کار دەکەن (سەرژمێری ساڵی ٢٠١٢) و لە ٪٩٠ـی کارمەندەکان سەرقاڵی کارکردنن لە ناوەندی بۆشاییی جۆن تشابمان
دەزگای بۆشاییی کەنەدا جیاواز لە دەزگاکانی ناسا و دەزگای بۆشاییی ئەورووپی (ESA) و دەزگای بۆشاییی ڕووسی (FKA)، ئامانجی پەرەپێدانی پڕۆژە بۆشایییەکانە بۆ زیاتر ئاگاداری و ئاسایشی زیاتر بۆ گەیشتن بە بۆشاییی ئاسمان. دەزگای بۆشاییی کەنەدا پەیوەندی ھەیە لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەورووپی و ناساوە بە تێچوویەکی کەم بەشداری کردووە لە پڕۆژە گەورەکانی ئەو دوو دەزگایە وەک: وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی و تەلیسکۆبی جەیمز وێب
ناو | ماوەی سەرۆکایەتی | |
---|---|---|
لیکرین کێروین | ١٩٨٩ - ١٩٩٢ | |
رۆناڵد دۆری | ١٩٩٢ - ١٩٩٤ | |
ویڵیام ماکدۆناڵد ئایفینیز | ١٩٩٤ - ٢٠٠١ | |
مارک گارنۆ | ٢٠٠١ - ٢٠٠٧ | |
گای بوجود | ٢٠٠٧ - ٢٠٠٨ | |
ستیڤ ماکلین | ٢٠٠٨ - |
بۆ چاودێریکردنی زەوی دەزگای بۆشایی کەنەدا چەندین مانگی دەستکردی ڕەوانەی دەرەوەی زەوی کردووە ئەوانیش:
ژمارە | مانگە دەستکردەکان | ڕێکەوتی ناردن | کارەکانیان |
---|---|---|---|
١ | ئاڵویت١ | ٢٩ـی ئەیلولی ١٩٩٢ | لێکۆڵینەوە لە تەوشک |
٢ | ئاڵویت٢ | ٢٩ـی تشرینی دووەمی ١٩٦٥ | لێکۆڵینەوە لە تەوشک |
٣ | ISIS I | ٣٠ـی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ | لێکۆڵینەوە لە تەوشک |
٤ | ISIS II | ١ـی نیسانی ١٩٧٠ | لێکۆڵینەوە لە تەوشک |
٥ | Hermes | ١٧ـی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ | مانگی دەستکرد بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە |
٦ | ڕاداراست١ | ٤ـی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ | مانگی دەستکرد بۆ دووری گەردوون و چاودێری زەوی |
٧ | MOST | ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٠٣ | بۆ ڕوانگەی گەردوون |
٨ | SCISAT-1 | ١٢ـی ئابی ٢٠٠٣ | بۆ چاودێریکردنی تەوشک |
٩ | ڕاداراست٢ | ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ | مانگێکی دەستکرد بۆ دووری گەردوون |
١٠ | CASSIOPE | ٢٠١٢ | ڕوانگەی چۆنیەتی کەش و ھەوای گەردوون |
١١ | NEOSSat | ٢٠١٢ | ڕوانگەیەک بۆ ھەسارەکان و مانگە دەستکردەکان |
ئەم کەنەدا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەزگای بۆشاییی کەنەدا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەزگای بۆشاییی کەنەدا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.