ھەسارە: تەنەک کە لە دەوری ئەستێرەک دەسووڕێتەوە

ھەسارە یان ئەستێرەی گەڕۆک (بە ئینگلیزی: Planet) تەنێکە بە دەوری ئەستێرەیەکدا دەگەڕێت و لە خۆیەوە ڕووناکیی نییە.

لە کۆمەڵەی خۆردا چەند ھەسارەیەک ھەیە وەکوو: بارام، زەوی و ھتد.

Mercury Venus
Earth Mars
Jupiter Saturn
Uranus Neptune
ھەشت ھەسارەکەی کۆمەڵەی خۆر
  • ھەسارە زەبەلاحەکان
ھەسارە: ڕێژەی گەڕەستێر لە گەلەستێرەی خۆمان, داتا و زانیارییەکانی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر, پێشانگا
ھەسارەی کۆمەڵەی خۆری عەتارد، زوھرە، زەوی، و مەریخ
ھەسارە: ڕێژەی گەڕەستێر لە گەلەستێرەی خۆمان, داتا و زانیارییەکانی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر, پێشانگا
ھەموو ھەسارەکان بەرامبەر خۆر
ھێمای ھەسارەکان لە ٢٠٠٦- ئێستا
١
زاوە
☿
٢
ڤینۆس
♀
٣
زەوی
🜨
٤
بارام
♂
٥
ھورمز
♃
٦
کەیوان
♄
٧
ئورانوس
♅
٨
نێپتۆن
♆

ڕێژەی گەڕەستێر لە گەلەستێرەی خۆمان

لە تازەترین لێدوانەکانی فەلەکناسانی پسپۆڕانی لە بواری دۆزینەوەی ھەسارە دەرەکییەکان دەربارەی ھەسارەکانی دەرەوەی سیستەمی خۆردا ھاتووە کەوا دەرەنجامی لێکۆڵینەوەو ڕووماڵکردنەکان لە ڕێگای تەلەسکۆبی ئاسمانی کێپلەر ی زۆر پێشکەوتوودا ئاماژە بە بوونی نزیکەی ٥٠ ملیارد ھەسارە دەدات، نەوەک لە گەردووندا، بەڵکو تەنھا لە نێو خودی گەلەستێرەمان (ڕێی کاکێشان) و لەنێو گەردوونیشدا نزیکەی ٢٠٠ ملیارد گەلەستێرە ھەیەو نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن لەو ھەسارانە دەکەونە شوێن و ناوچەی ناسراو بە (ناوچە گەرمییە مامناوەندییەکان)، واتە ڕووی ئەو ھەسارانە نە زۆر گەرمن یان زۆر ساردن و بەمەش ئەگەرەکانی بوونی ژیان تێیان دا بەدوور نازانرێت. ئەم لێدوانەی زانایان بە دۆزینەوە تازەکانی تەلەسکۆبی ئاسمانی کێپلەر ەوە پشت ئەستوور بووەو لەسەرووی ھەموو ئەو پسپۆڕانەش، سەرۆکی پڕۆسیسە زانستییەکانی تەلیسکۆپی ئاسمانی کێپلەر (ویلیام بوروکی) گوتوویەتی: «لە دەستپێکدا زانایان دەستیان کردبوو بە ئەژماردنی ئەو ھەسارانەی کە لە ساڵی یەکەمی گەڕان و ڕوماڵکردندا دۆزرابوونەوە، ئەوەش تەنھا لە ناوچەیەکی زۆر بچووکی دەستنیشانکراوی بۆشایی ئاسمانی نێو گەلەستێرەمان بوو، پاشان بەشێوەیەکی نزیککراوەیی یان پێشبینی بۆکراوی ئەگەری بوونی ھەسارەکان لەنێو تەواوی گەلەستێرەماندا ئەژمارکرا» تاوەکو ئێستا تەلەسکۆبی ئاسمانی کێپلەر ١٢٤٨ ھەسارەی دۆزیوەتەوە و٥٤ یان کەوتوونەتە نێو ناوچەی پلەی گەرمیی مامناوەندی. بەو پێیە ڕەنگە بە شێوەیەکی ڕێژەیی ھەر ئەستێرەیەک دوو ھەسارەی بە دەوردا بخولێتەوەو ڕەنگە ھەندێکیشیان زیاتر لە دوو ھەسارە بەدەوەریاندا بخولێنەوەو لە نێو خودی گەلەستێرەشماندا نزیکەی ١٠٠ ملیارد ئەستێرە ھەیە، بەڵام ھەندێکی دیکە ئەم ژمارەیە بۆ ٣٠٠ ملیارد ئەستێرە مەزەندە دەکەن. ھەردوو حاڵەت ڕاستی بیرو بۆچوونی فەلەکناسی ناوداری کۆچکردوو کارل سەیگن مان دێنێتەوە یاد کە بەر لە چەندین ساڵ پێشبینی بوونی چەندین ھەسارەو بگرە شێوازی جۆراوجۆری ژیان و جیھانی دیکەی جگە لە زەوی لە نێو گەلەستێرەو گەردووندا کردبوو و ئێستاش بەشێک لەو پێشبینیانەی ھاتوونەتە دی.

داتا و زانیارییەکانی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر

داتا و زانیارییەکانی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر

تایبەتمەندی ھەسارەکان:

ناوی ھەسارە خولگەی تەواو بەرە خولگەی نیوە تیرەی بازنەیی (باڵانسی گەردوونی) خولگەی چەرخ (بە ساڵ) لاری لۆ ھێڵی یەکسانی لە ڕۆژەوە نا ناوەندی خولگەیی سوورانەوە بە دەوری تەوەری خۆی (بە ڕۆژ) ڕێژەی مانگەکان لە دەوری ھەسارە بازنە تەوشک جۆری ھەسارە
(زاوە) عەتارد ٠٬٣٨٢ ٠٬٠٦ ٠٬٣٩ ٠٬٢٤ ٣٬٣٨ ٠٬٢٠٦ ٥٨٬٦٤ نییە نییە ھەسارەی بەردین
ڤینوس ٠٬٩٤٩ ٠٬٨٢ ٠٬٧٢ ٠٬٦٢ ٣٬٨٦ ٠٬٠٠٧ ٢٤٣٬٢ نییە کاربۆن دووئۆکسید و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
زەوی ١٬٠٠ ١٬٠٠ ١٬٠٠ ١٬٠٠ ٧٬٢٥ ٠٬٠١٧ ١٬٠٠ مانگ نییە ئۆکسجین و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
مەریخ ٠٬٥٣٢ ٠٬١١ ١٬٥٢ ١٬٨٨ ٥٬٦٥ ٠٬٠٩٣ ١٬٠٣ ٢ نییە کاربۆن دووئۆکسید و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
ھورمز ١١٬٢٠٩ ٣١٧٬٨ ٥٬٢٠ ١١٬٨٦ ٦٬٠٩ ٠٬٠٤٨ ٠٬٤١ ٤٩ ھەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
کەیوان ٩٬٤٤٩ ٩٥٬٢ ٩٬٥٤ ٢٩٬٤٦ ٥٬٥١ ٠٬٠٥٤ ٠٬٤٣ ٥٢ ھەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
ئورانوس ٤٬٠٠٧ ١٤٬٦ ١٩٬٢٢ ٨٤٬١ ٦٬٤٨ ٠٬٠٤٧ -٠٬٧٢ ٢٧ ھەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
نێپتۆن ٣٬٨٨٣ ١٧٬٢ ٣٠٬٠٦ ١٦٤٬٨ ٦٬٤٣ ٠٬٠٠٩ ٠٬٦٧ ١٣ ھەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی

پێشانگا

سەرچاوەکان

Tags:

ھەسارە ڕێژەی گەڕەستێر لە گەلەستێرەی خۆمانھەسارە داتا و زانیارییەکانی کانی کۆمەڵەی خۆرھەسارە پێشانگاھەسارە سەرچاوەکانھەسارەئینگلیزیئەستێرەبارام (گەڕەستێرە)تەنی فیزیکیزەویڕووناکیکۆمەڵەی خۆر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شەکرەمانگقەزای چەمچەماڵمەلای گەورەپێڕستی کەسایەتییە کوردەکانقەزای پشدەرکریستیانۆ ڕۆناڵدۆشاجیھانئەرەستوونالیبەنداوی دەربەندیخانبەردە ڕەشەکەمۆبایلکوردیی باشووریشاخەوان عەبدوڵڵائەحمەدی نالبەندپەروەردەکۆندۆمئەی ڕەقیبچینکوردی (شاعیر)گونڕینێسانسجلی کوردیڤایرۆسی کۆرۆنامینفیفتی-سیکس (ئارکانساس)ژێرسوورمیرنشینی بادینانسلێمانیکەرکووکئایەتە شەیتانییەکانفوئاد مستەفاسوڵتانیکوردستانی سوورشانشینی یەکگرتووعادیلە خانمحکوومەتشەڕەکانی خاچھەڵگرانگووگڵ کرۆمقەزای کەلارڕەگەزپەرستیسەکۆی فەیسبووکحیزبی بەعسی عێراقچیای ئیڤرستشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسمانگەکانھیندستانکتێبسەعید نوورسیگونجاندنسکۆتلاندشێخ جەعفەر شێخ مستەفاپێڕستی شارەکانی کوردستانڕۆمیۆ و جولیەتلەکزانیاریھەمەدانڕەعد کوردیحەسەن زیرەکیانەی تۆپی پێی بارسێلۆنانیسان (مانگ)حەسەن سیساوەییمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابعەرەبستانی سعوودیمێژووی سلێمانیئامەدئیبن قەییمئیمپراتۆریەتیی ساسانیجەنگی جیھانیی یەکەمبڵاوبوونەوەی ئیسلام لەناو کوردداقەزای سەید سادقئیمپراتۆریەتیی عوسمانییەکێتیی ئەورووپا🡆 More