کۆیلایەتی لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دامەزراوەیەکی یاسایی و نەریتێکی کۆمەڵایەتی و بەشێکی گرنگی ژێرخانی ئابوری ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بوو.
سەرچاوەی سەرەکییەکانی ئەم کۆیلانە جەنگەکان بوون کە عوسمانییەکان ھەلیانگیرسانبوو لە ئەفریقا و لە باشووری ئەورووپا ولە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپادا وەلە وڵاتەکانی بەلکان ولە ناوچەی قەوقاز. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی کەدرا بوو، نرخی فرۆشتنی کۆیلە دابەزی بوو بەھۆی ھێرشی فراوانیان. لەناوەندی کارگێری وڕامیاری ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی کەلە کۆنستانتاپول (ئیستەنبوڵ سەردەم)، نزیکەی یەک لە پێنجی دانیشتووانی سەدەی ١٦ھەم و ١٧ھەم دا لە کۆیلە پێکھاتبوونە. ئامارەکان وا دەردەخەن کە لە سەدەی نێوان ساڵی ١٤٥٣ بۆ ساڵی ١٧٠٠ ئیستەنبوڵ کۆیلەی زۆری ھاوردە کردبوو لە دەریای ڕەشەوە کە کۆی گشتی گەیشتبووە نزیکەی ٢٫٥ ملیۆن.
تەنانەت دوای قەدەغەکردنی کۆیلایەتی لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٩ھەمدا، کرداری بەکۆیلە کردن لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی ھەر بەردەوام بووە وەبەشێوەیەکی فراوان بە خۆویە گرتبوو تا کۆتایی ساڵانی ١٩٠٨، کۆیلەی مێینە ھەر لە ئیمپراتۆرییەتەکە فرۆشراون. جۆری کۆیلایەتی لە شێوەی لەشفرۆشی بەشێکی سەرەکی بوو بارگانی کۆیلایەتی عوسمانی بەدرێژایی مێژووی دامەزراوەیان. پلەیەکی بەرز کە کاری کۆیلە کردنیان بەرێوە دەبرد بەزمانی تورکی بە کول ناسراو بوو، پاسەوانانی خەساندراوی حرام و سەربازانی بە ناوی (یەنیساریس) بە واتای سەربازانی نوێ لە پێگەی بەناوبانگترین پۆست بوو کۆیلەکان بەدەستیان دەھێنا سەرپەرشتی کۆیلەی ژنیان ڕادەست دەکرا تا چاودێریان بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ژنەکان ڕۆڵێکی گرنگیان ھەبوو لە دامەزراوەی ھەریم. ڕێژەیەکی زۆری فەرمانڕەواکانی عوسمانی کۆیلەکانیان کڕی بوو، ئەم کۆیلانە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕاھێنانیان پێ درابوو بۆیە بوونە ھۆکارێک بۆ سەرکەوتنی ئیمپراتۆرییەتی عوسمان و فراوان بوونیان لە سەدەکانی ١٤ھەم و ١٩ھەم. زۆربەی کۆیلەکان ھەر بەخۆیان بەشێوەیەکی بێ ھاوتا کۆیلەیان ھەبوو، وەھەروەھا سوڵتانبە خۆی ھەرە زۆرترین کۆیلەی ھەبووە. ئەم کۆیلانە لە کۆشکی خوێندنگاکان و ئیندەرون ڕاھێنان وفێرکردنی ڕێسای خزمەت کردنی سوڵتانیان دەخوێند، و پلەی دەسەڵاتداریان پێ دەبەخشرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆیلایەتی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆیلایەتی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.