گروپی کۆمپانیاکانی ماڕڤڵ یان مارڤڵ کۆمیکس (بە ئینگلیزی: Marvel Comics) بریتییە لە کۆمپانیایەکی بڵاوکردنەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە گۆڤارەکانی چیرۆکە نەخشێندرواەکان کۆمیک (Comics) بڵاو دەکاتەوە.
مارڤل کۆمیکس موڵکی کۆمپانیای مارڤل بۆ بڵاوکردنەوەیە، کە ئەویش لقێکی کۆمپانیای مارڤل ئینتەرتەینمەنت. دروست بووە لە ساڵی ۱۹۳۹ کە لەو کاتەدا بەشێوەیەکی جێگیر چیرۆکە نەخشێندراوەکانی بڵاو کردۆتەوە، بنکەکەی لە نیویۆرکە، بە شێوەیەکی ڕێکتر لە ساختمانی ئیمپایر ستەیت.
Wiki Soranî / کوردی | |
جۆر | تایبەت، لقێک لە کۆمپانیای مارڤل بۆ کات بەسەربردن |
---|---|
پیشەسازی | چیرۆکی نەخشێندراو |
دامەزراوە لە | ١٩٣٩ |
دامەزرێنەر(ەکان) | مارتین گودمان |
ژمارەی نووسینگەکان | فیفس ئافینیۆ، شاری نیویۆرک، نیویۆرک |
بەڕێوەبەران | جۆ کوسادا (سەرنووسەری سەرەکی) دان باکلی (بڵاوکەرەوەی سەرەکی) |
خاوەن(ەکان) | مارڤل ئینتەرتەینمەنت |
ماڵپەڕ | Marvel.com |
مارڤل لەساڵی ١٩٣٩ لەژێر ناوی (Timely Publications) دەستبەکار بوو، و لەسەرەتای پەنجاکان ناوی گۆڕا بۆ (Atlas Comics)، مارڤل لە ساڵانی دوای ١٩٦١ ناوبانگی تەشەنەی کردوو و چەندین پاڵەوانی وەک (Fantastic Four) (Spider Man) و چەندای تری دروست کرد. وە ستان لی یەکێکە لەو کەسانەی کە لە سەرەتاوە پاڵپشتی کەر بووە بۆ مارڤل وە هەروەها یەکێکە لە داهێنەرەکان لە بوواری چیرۆکە نەخشێندراوکان.
کۆمپانیای مارڤل چەندەها پاڵەوانی خەیاڵی سوپەرهیرۆی دروستکردووە کەزۆرینەیان لە کتێـبی کۆمیکەکای ماڕڤڵ وەگیراون لەوانە:
زۆربەی زۆری پاڵەوانانی کۆمیکەکانی ئەم کۆمپانیایە فیلمی تایبەتیان بۆ دروست دەکرێ و دەتوانن بەشێوەیەکی خێرا داهاتێکی باشیان هەبێت لە بۆکس ئۆفیس. لەوانە:
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمیکەکانی ماڕڤڵ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆمیکەکانی ماڕڤڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.