کازەم (بە ئینگلیزی: Kazam) نەرمەکاڵایەکی ئازادە کە لەژێر مۆڵەتی گشتی GNU وەشانی ٣ بڵاوکراوەتەوە.
ئەم بەرنامەیە بووەتە یەکێک لە باشترینەکانی بوارەکەی بە توانای گرتنی سکرین شۆت و سکرینکاست لە ژینگەی دەسکتۆپەکەتەوە. خۆشبەختانە کازەم لە کۆگای گەردوونی دابەشکردنی لینوکسدا بەردەستە، بەکارھێنەران لە زیادکردنی ئەرشیفی پاکێجی نافەرمی خۆیان ڕزگار دەکات؛ بەڵام تیمی پەرەپێدانی ئەم بەرنامەیە دوو کۆگای دیکەیان لەبەرچاو گرتووە بە ناوەکانی Stable و Unstable بۆ ئاسانکاری بەکارھێنەران. ئەو سوودەی کە وەشانی ناو کۆگای جێگیر ھەیە بە بەراورد بە وەشانی ناو کۆگای فەرمی ئوبونتو ئەوەیە کە بەکارھێنەران دەتوانن ئەم کۆگایە بەکاربھێنن بۆ بەدەستھێنانی نوێترین وەشانی جێگیر لە بەرنامەکەدا. کۆگای دووەم بۆ ئەو بەکارھێنەرانەیە کە پلانیان ھەیە بەشداری لە پەرەپێدانی بەرنامەکەدا بکەن و ڕۆڵیان ھەبێت لە باشترکردنی دۆخەکە بە ڕاپۆرتکردنی ھەڵە لە وەشانی ناجێگیر و گواستنەوەی بەرەو دۆخێکی جێگیر.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Kazam»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کازەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.