نەشتەرگەری دڵ (بە ئینگلیزی: Cardiac surgery یان cardiovascular surgery) شێوازێک لە زانستی نەشتەرگەرییە کە پزیشکەکان بۆ دەرمانی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرە گەورەکانی دڵ و لەش بە کاری دەھێنن.
نەشتەرگەری دڵ بۆ نەخۆشییەکانی دڵ کە پێش لەدایکبوون دروستبوونە و ھەر وەھا لە ناو بردنی کێشەکانی درگاکانی دڵ وەک ئائۆرت بە کار دێت. ھەر وەھا پەیوەندی دڵ یەکێک لە نەشتەرگەرییە ھەرە گرینگەکانی دڵە. نەشتەرگەری دڵ لە ڕێگەی بڕین و ئاوەڵە کردنی ناوەراستی سینگ ئەنجام ئەدرێ کە خۆی دواتر کێشەی فراوان بۆ نەخوشەکە دروست ئەکا.
ھەموو ساڵێک نزیک بە ١ تا ١/٢٥ ملیۆن نەشتەرگەری گەوەرساڵان لە دونیادا ئەنجام ئەدرێ کە زۆربەیان نەشتەرگەری دڵ لە جۆری CABG و لە ڕێگەی on-pump ئەنجام دەوێت. لەو ڕەوشەدا بە یارمەتی دەوا دڵ لە لێدان دەکەوێت و ئیشی سووڕانەوەی خوێن بە دەزگایێک تایبەت کە بە ئائۆرت ئەبەسترێتۆ، ئەنجام ئەدرێت و لە دوای نەشتەرگەرییکە دەمارەکان جارێکی دیکە بە یەکتر دەبەسترێتەوە و دڵ دووبارە بە یارمەتی دەوا دەس بە لێدان دەکاتەوە. سێ تا چوار ڕۆژ لە دوای نەشتەرگەرییکە نەخۆشەکە توانای ھەڵسان لە بان تەختی نەخۆشخانەی دەبێ. یەک حەوتە تا دە ڕۆژی دواتر دەتوانی لە نەخۆشخانە بڕوات بۆ ماڵ. ڕەوشی دیکەی نەشتەرگەری دڵ بە ڕەوشی off-pump ناو دەبرێت.
یەکێکە لە ڕێگەکانی دەرمانی خوێنبەرە تەنگەکان یان خوێنبەرە بەسریاوەکان. لەم نەشتەرگەرییەدا دەمار لە حێگەکانی دیکەی لەش ھەڵ دەگیریێت و بە دەمارە بەسریاوەکاندا پەیوەند دەدرێ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەشتەرگەریی دڵ تێدایە. |
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نەشتەرگەریی دڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.