محەممەد سەعید نەججاڕی

محەممەد سەعید نەججاڕی ناسراو بە ئاسۆ (لەدایکبووی ١٩٥٦ لە سارۆقامیش، بۆکان) نووسەر و شاعیرێکی کوردە.

محەممەد سەعید نەججاڕی

لەدایکبوون١٩٥٦
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترئاسۆ
پیشەشاعیر، نووسەر


ژیان

ئاسۆ بەپێی ناسنامە ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٩٥٦ لە ئاوایی سارۆقامیشی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی سەر بە شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ھەر لەوێ کە بۆ یەکەم جار بە حەولی برایم خان خوێندنگە کراوەتەوە، نراوەتە بەر خوێندن. لە شارەکانی سەقز و بۆکان درێژەی بە خوێندن داوە. ساڵی ١٣٨٠ لە زانکۆی تەورێز ماستەری (ئەدەبیات و وێژەی فارسی) وەرگرتووە. ساڵی ١٩٩٣ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکاندا وەک یەکێک لە حەوت بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵبژێردراوە. لە قوتابخانە و زانکۆکانی شاری بۆکان مامۆستای ئەدەبیاتی فارسی بووە و پاشان خانەنشین کراوە؛ دواتر بۆ وانە گوتنەوەی فارسی لە کۆلێژی پەرەستاریی شاری بۆکان بانگھێشت کراوەتەوە.

ناوەرۆکی ھۆنراوە

ئاسۆ سەر بە بەرەی شاعیرانی پاش ھێمن و ھەژار و ھێدی و ئاواتە. ھونراوەکانی ئاسۆ زۆربەیان شیعری کلاسیک و لەسەر شێوازی غەزەلن. غەزەلەکانی تەژین لە باس و خواسی دڵداری و خۆشەویستی و لەسەر زاران نەرم و ڕەوانن. ھەروەھا باسی خاک و نیشتمانپەروەریشی ھاوپێچی غەزەلە عاشقانەکانی کردووە. ئاسۆ شیعری نوێشی نووسیوە، بەڵام بەھۆی غەزەلەکانییەوە ناسراوە.

بەرھەم

بەرھەمە چاپ کراوەکانی بریتین لە:

  1. دیوانی تەوژمی خەیاڵ (شیعرەکانی تا ١٣٧٠ی ھەتاوی)
  2. دیوانی گەزیزە(شیعرەکانی ١٣٧٠ تا ١٣٧٣ی ھەتاوی)
  3. دیوانی پەیکی شادی (شیعرەکانی ١٣٧٣ تا ١٣٨٦ی ھەتاوی)
  4. دیوانی جومعەکان (شیعرەکانی ١٣٨٦ تا ١٣٩٢ی ھەتاوی)
  5. ڕۆمانی ڕێبوار
  6. شەرح و لێکدانەوەی شیعرەکانی میسباحودیوان "ئەدەب"
  7. شەرح و لێکدانەوەی شیعرەکانی میرزا عەبدولڕەحیمی سابڵاغی "وەفایی"
  8. وەرگێڕانی بەشێک لە شیعرەکانی دیوانی "ناڵەی جودایی"ی ھێمن بۆ زمانی فارسی

نموونەی شیعری

بازنشەست

لەو ھەموو یارانە، ئێستا تاقە یەکیان دیار نییەدۆست و یاری ئەم زەمانەش تاقە یەکیان یار نییە
کوانێ ئەو یارەی کە ئاوێزانی بووم ترسام شەوێپێی کوتم: لە منت کەوێ! پەلکەن! مەترسێ مار نییە
عاشقیش زۆرن بەڵام عەشق و ئەوین بۆتە ھەوەسدڵ ھەمووی بەسوێن کەچی ھیچ دڵبەرێ دڵدار نییە
ھەر دەڵێی دونیا ھەوارێ کۆنە جێی بێری چەلەنگڕانەمەڕ خەوتوون و لوورەی گورگە، شوان ھەر دیار نییە
ھێندە گریاوم مژۆڵم وا تەڕ و جووت جووت بووەپێی لەسەر دانێ مەترسێ چاوەکەم، بزمار نییە
پێت لەسەر چاوم ئەگەر دووبارە ئاشتت بێتەوەماڵی دڵ ئی خۆتە قوربان، جێگە پێی ئەغیار نییە
بارەگای عیشقە بە پیریش، عەیب نییە و بۆ چوون دەبێگەرچی ماڵی دڵ وەھاش ڕووخاوە، جێی بۆ بار نییە
شیعری من ئاوێنەیە خۆی تیا دەبینی دەم بە دەمگەرچی خودبینی خراپە، بۆ ئەویندار عار نییە
گەر کرێکارت دەوێ بۆ دەرکەوانی ماڵەکەتبازنشەستە ئێستە «ئاسۆ» کەس وەک ئەو بێکار نییە

کانی شێتە ١٣٨٧

سەرچاوەکان

Tags:

محەممەد سەعید نەججاڕی ژیانمحەممەد سەعید نەججاڕی ناوەرۆکی ھۆنراوەمحەممەد سەعید نەججاڕی بەرھەممحەممەد سەعید نەججاڕی نموونەی شیعریمحەممەد سەعید نەججاڕی سەرچاوەکانمحەممەد سەعید نەججاڕیبۆکانشاعیرنووسەرکورد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٨شەڕی ئێران و عێراقئەتیۆپیابەنگلادێشسیروان بارزانیڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆشێوازی وانەگوتنەوەکەرئۆبلاستی مۆسکۆنێچیرڤان بارزانیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکامێژووی ئایینەکانحەجکوردی (شاعیر)زانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە)نێجیریاتاوانچەوساندنەوەی مەسیحییەکانزمانی فارسیمیرنشینی سۆرانئەمریکییە ڕەسەنەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانمانگباتمانسەید ڕەزاناسر ڕەزازیگوانگژۆوورمێلۆژیکئەسفەھانڕێگای شیریڕیالیزمی فەلسەفیشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)مایکرۆسۆفت ئەکسێسکەلووی نەھەنگھەوکردنی گوێی ناوەڕاستڕەمەزانسێ بە چوارسەرمایەداریئەی ڕەقیبتیک تۆکمزگەوتکوردیی باکووریجیھانی سۆفیاجلی کوردیھەرێمی کوردستان٧٢٥ (ژمارە)کیشوەرتایلەندکەو (باڵندە)ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانقوزھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١بافڵ تاڵەبانیسەگئاوات بۆکانیئیبن تەیمیەچاکەتقانوون لە پزیشکیدانەخۆشیی ئەلزھایمەرنوێژ لە ئیسلامبزنتوخمی کیمیاییپەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە کۆریای باشوردیموکراسیسوقراتفاتیحەکوردماکس🡆 More