فولیکۆ

فولیکۆ یان ئەرمادیلۆ ناوی ناوی جۆرێکی مێروولە خۆرە و جۆرێکە لەو ئاژەڵانەی لەبەر پێکھاتەی جەستەیی بەزرپۆش ناسراوە و ۱۰کۆمەڵە و ۲۰جۆری جیاوازی ھەیە، ھەندێکیان تەنیا مێروولە دەخۆن و ھەندێکیشیان مەمکداری بێ ددانن و کەڵبی درێژیان ھەیەو بووە ھێما یاخود لۆگۆی (جامی جیھانی فیفای ۲۰۱٤)ی بەڕازیل.

بوونی بە ھێمای مۆندیال

یەکێتی تۆپیپێی نێودەوڵەتی بەھاریکاری لەگەڵ یەکێتی تۆپێ پێی بەڕازیل، پەردەیان لەسەر لۆگۆی مۆندیالی ۲۰۱٤ لادا، ئەویش ئاژەڵی (ئەرمادیلۆ) یان (مێروولەخۆر)، ھاوکاری ھەڵبژاردنی ئەو ئاژەڵە بۆ چەندین بۆچونی جیاواز دەگەڕێننەوە.

ھۆکاری بوونی بە دروشمی فەرمی مۆندیال

لەبەر چەندین ھۆکار کە گرنگترینیان، ھەوڵەکانی بەڕازیلە بۆ پارێزگاریکردن لەوجۆرە ئەژەڵە لە لەناوچوون، کەبەم دواییە ژ؛ ارەیان زۆر کەمی کردبووە، بێجگە لەپێکھاتەی جەستەیی کەلەکاتی ترساندندا شێوەی زۆۆر لە تۆپ دەچێت، لەبەر ئەوەی خۆی لەنێو بەرگە ڕەقەکەیرمۆڵە دەکات.

ھۆکاری ناوبردنی بەزرێپۆش

ئەرمادیلۆ بۆیە بەو ناوە ناسراوە، چونکە جەستەی لە دەرەوە لەچینێکی ڕەقی خانە پێکھاتووەو زۆۆر لە زرێپۆشی ئاسنین دەچێت، بەڵام ئاژەڵێکی نەرم و سووکە و بەئاسانی جوڵە دەکات، بەبەرگە ڕەقەکەی بەرگری لەخۆی دەکات و لەناوچەی گیایی و وشک و نیمچە بیاباندا دەژی.

پاراستنی

دەستنیشانکردنی وەکو دروشمی فەرمی مۆندیالی بەڕازیل، مەبەست لێی بایەخدانی زیاترە بەو جۆرە ئاژەڵانە، کەڕووبەڕوی چەندین کێشەی ژینگەیی لەباشوری ئەمریکا و ئەمریکای ناوەڕاست و لاتین دەبنەوە، یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل ھیواخوازە ئەو کارە شوێنی خۆی بگرێت و ڕێکخراوە فەرمی و تایبەتمەندیەکانی پاراستنی ئاژەڵ بایەخی زیاتر بەو جۆرە بونەوەرانە بدەن.

پەراوێزەکان

ویکیپیدیای ئینگلیزی.

Tags:

فولیکۆ بوونی بە ھێمای مۆندیالفولیکۆ ھۆکاری بوونی بە دروشمی فەرمی مۆندیالفولیکۆ ھۆکاری ناوبردنی بەزرێپۆشفولیکۆ پاراستنیفولیکۆ پەراوێزەکانفولیکۆ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەمریکاکاننەرویژدوورگەی گەنجینەمورادی یەکەمپاپاتەحیاتخەلافەتی عەباسیسەفەوییەکانگەردوونحیزبوڵڵای لوبنانوەفاییبۆکان جافقانعپۆرن ھابمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانمایکڵ جاکسنگونگۆرانیکارینا کاپوورڕۆژژمێرویکیفەرھەنگکۆلێژی پەروەردەی ئیبن ڕوشد (زانکۆی بەغدا)ئاڵای کوردستانبەرزیی پەستانی خوێنسەدەی ١٥یەمکەو (باڵندە)ڕانیەئایزک نیوتنشانشینی کوردستانئانافیلاکسیمەسروور بارزانیئەی ڕەقیبفاتیحەسێکسسووریاجەژنی زیندووبوونەوەپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانشەڕی یەرمووکمەھابادمەسعوود بارزانیھەرزەکاریسینیگالورمێئاشتیتایلەندعومانلیبێریاشێرپەنجەپاراسایکۆلۆژیئێن ئاڕ تیپارێزگاکانی کوردستانمحەممەد مەلا فایەقمحەممەدمەلا عەبدولکەریم مودەریسمزگەوتقەیرانی دەریای سوورکلاسیزمڕۆحڕەمەزان (مانگ)شێوازی وانەگوتنەوەئاڵەکۆکبابانۆئێلکوردمرۆڤزەکاتنێچیرڤان بارزانیئەبووبەکری سدیقئەپڵکووەیتزەینەب خانپێرستی گوندەکانی بانەزمانە ڕۆمانسییەکاننووکئەڵمانیاکانی ماران، حاجیاوا🡆 More