شەڕی کانای (بە ئینگلیزی: Battle of Cannae) یەکێکە لە شەڕە گەورەکانی جەنگی دووەمی پونیک، کە لە ٢ی ئابی ساڵی ٢١٦ پێش زایین لە نزیک شارۆچکەی کانای لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیتاڵیا ڕوویدا، کە سوپای کارتاجی بە سەرکردایەتی ھانیباڵ توانی سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەدەستبھێنێت لە ڕێگەی شکاندنی سوپای ڕۆم لەژێر سەرکردایەتی لوسیۆس پاوڵۆس و گایۆس ڤارۆ.
ئەو تاکتیکەی ھانیباڵ لە شەڕەکەدا بەکاری ھێنا بە یەکێک لە گەورەترین تاکتیکەکانی مێژووی سەربازی دادەنرێت.
شەڕی کانای | |
---|---|
بەشێکە لە | جەنگی دووەمی پونیک |
وڵات | ڕۆمای کەڤنار |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئاپولیا، Roman Italy |
جێ | Cannae |
پۆتانی شوێن | |
کاتی ڕوودان | ٢ ئابی ٢١٦ BCE |
Day in year for periodic occurrence | ٢ی ئاب |
Order of battle | encirclement |
ڕۆمەکان دوای دۆڕانی پێشوویان لە شەڕی ترێبیا لە ساڵی ٢١٨ پێش زایین و شەڕی دەریاچەی تراسیمێن لە ساڵی ٢١٧ پێش زایین، بڕیاریاندا ڕووبەڕووی ھانیباڵ ببنەوە لە کانای، بە نزیکەی ٨٧ ھەزار سەربازی ڕۆمی و ھاوپەیمانەکانیان. ڕۆمەکان بەکارھێنانی ھێزی پیادەیان لە پێکھاتەکەیان زۆر قووڵتر و چڕتر کرد زیاتر لە ئاسایی، لەکاتێکدا ھانیباڵ تاکتیکی مەقاشی بەکارھێنا. بەکارھێنانی ئەم تاکتیکە لەلایەن ھانیباڵەوە ئەوەندە سەرکەوتوو بوو کە سوپای ڕۆمەکانی بە تەواوی لەناوبرد. شاری کاپۆ و زۆرێک لە شارەکانی تری ئیتاڵیا دوای شەڕی کانای ڕووخان.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «معركة كاناي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٤ی ٩ی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی کانای تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەڕی کانای, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.