شارستانی سێپیدان (بە فارسی: شھرستان سپیدان، بە ئینگلیزی: Sepidan County) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای فارس، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.
ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی ئەردەکانە.
شارستانی سێپیدان | |
---|---|
شھرستان سپیدان - Sepidan County | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای فارس |
بوون بە شارستان | ١٩٧٥ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | محەممەد ڕەزایی |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٥١١٦٦ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (لوڕی) |
• ئایین | ئیسلام(شیعە)، یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە یەکسانە بە ٩١ ھەزار و ٤٩ کەس. لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی ناوچەی بەیزا بۆ شارستان ژمارەی دانیشتوانی شارستانی سێپیدان ٣٩ ھەزار و ٨٨٣ کەس کەمیکردووە و ژمارەی دانیشتووانەکەی بۆ ٥١ ھەزار و ١٦٦ کەس کەمیکردووە.
کەشوھەوای فێنک و ساردی ناوچەکە لە ھاویندا و لە زستاندا شاخەکانی بە بەفر داپۆشراون. وە سەرنجڕاکێشانی گەشتیاری سروشتی ناوچەکە و بوونی ئەسپ سواری و سوارەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر و ناوچەکانی وەک گەرووی تیزاب و چالێھگا گەشەیەکی تایبەتی بە پیشەسازی گەشتیاری بەخشیووە.
شارستانی سێپیدان ناوچەیەکی شاخاوییە و ١٢ لوتکەی ھەیە لە سەرووی ٣٠٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە. لە نێو شوێنە وەرزشییەکانی ئەم شارەدا بریتین لە:
زانکۆی ئازادی ئیسلامی، لقی سێپیدان، دەکەوێتە شارۆچکەی ئەردەکان لە پارێزگای فارس، لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٩٥ دەستی بە کارکردن کردووە لەگەڵ دوو بواری خوێندنی سەرەتایی و بڕوانامەی ھاوبەش لە زانستی کۆمپیوتەر.
ئەردەکان سەر بە پارێزگای فارس دەکەوێتە دامێنی چیای زاگرۆس و بە ھۆی ڕووبار و کانیاوەکانی و نزیکی لە شیراز، شوێنێکی گونجاوە بۆ وەبەرھێنان لە کەرتی جۆراوجۆردا. وە بووەتە، دروست بوونی چەندین کارگە وەک، کارگەی کبریتی سێپیدان و کارگەی ئاوی کانزایی. لە ناوچەی سێپیدان، کارگەی کۆمپۆزیتی فەراسان و فراپاکس، کارگەی پشتێنەی ئەخشان لە دیارترین کارگەکانی ئەم ناوچەیەن.
چیا سەوزەکانی ئەم وڵاتە جوانە شوێنێکی گونجاویان بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵ دروست کردووە، کە ساڵانە ڕەوەندی زۆر بۆ ئەم شوێنە ڕادەکێشێت. زۆری ئاو و ئالیکی تازە وایکردووە کە ئاژەڵداری لە ناوچەکەدا ئاوەدان بێت و ھەمیشە لەم شارستانەدا ماست و کەشک و شیری تازە و گۆشتی تازە دەدۆزرێتەوە. ئەم شارستانە لە ئامادەکردن و دابەشکردنی گۆشت لە دەرەوەی پارێزگا سەرکەوتوو بووە. دارەکانی گوێز، ھەنجیر، سێو و گێلاس زۆرترین بەرھەمی ناوچەکە پێکدەھێنن.
شارەدێ: ھوماشەھر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی سێپیدان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شارستانی سێپیدان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.