دوا ڕۆژەکانی بابلۆ شانۆگەرییەکی کۆمێدیای ڕەش-درامی کوردییە لە دەرھێنانی شوان کەریم، بەرھەمھێنانی سۆران عوسمانە.
شانۆگەرییەکە لە ١٤٠ خولەک پێک دێت، ھەر یەکە لە ڕێشان حەمۆ، ڕووبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاھیر عەبدولواحید و ھەنار کامەران ڕۆڵی تیدا دەگێڕن.
دوا ڕۆژەکانی بابلۆ | |
دەرھێنەر | شوان کەریم |
---|---|
بەرھەمھێنەر | سۆران عوسمان |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٢٢ |
ماوەی فیلم | ١٠٤ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
یەکەم نمایشی شانۆکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەست پێکرد، و ماوەی ٥٥ ڕۆژ لە نمایشکردن لە سلێمانی بەردەوام بوو، ژمارەی بینەرانی شانۆگەرییەکە ٢٦٠٠٠ کەسی لە سلێمانی تێپەڕاند. دواتر لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، نمایشەکە لە ھەولێر دەستی پێکرد و ٣٠ تەممووز دوای ٣٥ەمین نمایش، لە ھەولێر کۆتایی بە کاری خۆی ھێنا. درێژەی نمایشی شانۆکە لە شاری کەرکووک بوو کە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە سەنتەری ڕۆشنبیریی کەرکووک دەستی پێ کرد و ٩ی مانگ کۆتایی پێ ھات.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دوا ڕۆژەکانی بابلۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.