تۆقی عەزازیل ڕۆمانیکی کوردییە لە نووسینی سەید قادر ھیدایەتی؛ دوو جار چاپ و بڵاو بووەتەوە.
نووسەر | سەید قادر ھیدایەتی |
---|---|
دانەری بەرگ | ئەسرین کاکی |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی |
بابەت | ڕۆمان |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی |
لاپەڕەکان | ١٧٦ |
تۆقی عەزازیل دەروازەیەکە بۆ تێگەیشتن لە یاساکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی و دەزگایەکی خاوەن دەسەڵات بەناوی تەکیە؛ لە ڕێگای ئەم ڕۆمانەوە دەتوانین بزانین ڕوانینی کورد بۆ ئایین و موقەدەستات چۆن بووە؛ ھەروەھا ئاشنا بین لەگەڵ ئەم زمانەی کە تایبەتە بە خانەقا و بۆشایی ڕەخنە و عەقڵی تێدا بەدی دەکرێت. لە کۆتایشدا باسەکە دەڕواتە سەر سەرھەڵدانی دەزگایەکی تر بەناوی حیزب، کە لەگەڵ تەکیە وێکچوونێکی زۆر لەناویاندا بەدی دەکرێت. تۆقی عەزازیل باس لە موریدێکی گەنجی تەکیەی شێخ باپیر دەکات.
ئەی فڵانی کوڕی فڵانی، لێیان مەترسێ و مەپەشۆکێ و بە ئیمانەوە بڵێ: مردن ڕاستە. قەبر ڕاستە. زیندووبوونەوە ڕاستە. پرسیاری گۆڕ ڕاستە. تەرازووی کێشانی کردار ڕاستە. بەھەشت ڕاستە. دۆزەخ ڕاستە. بەرزەخ ڕاستە. گەیشتنی مسوڵمان بە خزمەتی خودا ڕاستە. عارف و مەعرووف ڕاستە. نەکیر و مونکیر ڕاستە. پردی سیڕات ڕاستە. شەفاعەت ڕاستە. شەریعەت ڕاستە. تەریقەت ڕاستە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تۆقی عەزازیل, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.