بی-٥۲ ستراتۆفۆرتریس فڕۆکەیەکی گەوەرە و زەبەلاحی تابیەتی سووپای ئەمەریکایە.
کە تایبەتە بەھەڵگرتنی چەکە قورسەکان وەکو چەکی ئەتۆمی و چەندین جۆری جیاوازی چەک. سووپای ئەمریکا تاکە وڵاتە کەخاوەنی ئەم جۆرەی فڕۆکەیە. بۆ یەکەم جار لەساڵی ۱۹٥۲ دروستکراوە لەساڵی ۱۹٥٥ەوە سووپای ئەمریکا کار بەو فڕۆکەیە دەکات، وادەی کارپێکردنیشی تا ساڵی ۲۰٤٤ە. بەپێی ئامارێکی ساڵی ۲۰۱۲ ئەمریکا خاوەنی ۸۰ فڕۆکەی بی-٥۲یە. خێراییەکەی ۱۰۸۰ کیلۆمەترە لەکاژێرێکدا و دەتوانێ لەبەرزی ۱٥ کیلۆمەتر بفڕێت لە ئاسماندا. کێشی ئەم فڕۆکەیە ۲۲۰ تۆنەو توانای ھەڵگرتنی ۳۲ تۆن بۆمب و مووشەکی جیاواز ھەیە. سووپای ئەمریکا لەئێستادا بۆ پاراستنی گیانی سڤیلەکان تەنھا چەکی بۆمب و ئاراستەکراو لەم فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت. سووپای ئەمریکا ئەوجۆرەی فڕۆکەیە بەکاردەھێنێت بۆ ئەوجەنگە تایبەتانەی کە ویستی یەکلاییان بکاتەوە.
ئەو جۆرەی فڕۆکەیە شەش جار بەکارھاتووە لەلایەن سووپای ئەمریکاوە، کە سێ جاریان لە عێراق بەکاری ھێناوە. بۆ یەکەمجار لەساڵی ۱۹٦٤ لە جەنگی ڤێتنام بەکارھاتووە، دژی سووپای ئازادیخوازی ڤێتنام. لە جاری دووەمدا لەساڵی ۱۹۹۱ لە عێراق لە دژی سووپای عێراق بەکارھاتووە، کاتێک جۆرێکی فڕۆکەی بی-٥۲ لە (ویلایەتی ویزیانا) وە بەماوەی ۱۳ کاژێر، (۲۳) ھەزار کیلۆمەتری بڕیوە و گەیشتووەتە بەغدا، لەم ئۆپڕاسیۆنەدا فڕۆکەکە توانیویەتی لەسەدا (۹٥) ئامانجەکانی بپێکێت و بگەڕێتەوە ئەمریکا. بۆجاری سێیەم لە (۳ی ئەیلولی ۱۹۹٦) بووە لە عێراق، کە بەدوو فڕۆکەی بی-٥۲ ھێرشی کردە سەر عێراق و بە مووشەکی کرووس، چەند ئامانجێکیان لەعێڕاق پێکا، ئەو ھێرشەش دوای ئەوە ھات کە سووپای عێراق لە (۳۱ی ئاب) ھێرشی کردە سەر ھەولێر. بۆ جارێکی تر لەساڵی ۱۹۹۱ ئەم فڕۆکەیە لەلایەن ئەمریکاوە بەکارھاتووە لە جەنگی سڕبیا. وە لە ساڵی ۲۰۰۱ دا لە جەنگی ئەفغانستان ئەم فڕۆکەیە بەکارھاتووە. وە لە ساڵی ۲۰۰۳ دووبارە بۆ ھێرشکردنە سەر عێڕاق، ئەم فڕۆکەیە بەکارھاتووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بی-٥٢ ستراتۆفۆرتریس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بی-٥٢ ستراتۆفۆرتریس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.