ئەندازیاریی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer engineering) بوارێکی خوێندنە، کە چەندین بواری ئەندازیاریی کارەبا و زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری سوفتوێر پێکەوە دەبەستێتەوە تاوەکوو پەرە بە سیستمە نەرمامێری و ڕەقامێرییەکان بدات.
ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە بوارەکانی ئەندازیاریی ئەلەکتریک، داڕشتنی نەرمامێر، پەیوەندیی نەرمامێر-ڕەقامێر ڕاھێنانیان بۆ دەکرێت، واتە بە تەنیا لە بواری ئەندازیاریی نەرمامێر یان ئەندازیاریی ئەلەکتریکدا ناخوێنن. ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە زۆر لایەنی ژمێرکاریی نەرمامێر و ڕەقامێردا ئیش دەکەن. لەوانە: میکرۆکۆنترۆلێرەکان، میکرۆپرۆسێسۆرەکان، کۆمپیوتەرە کەسییەکان، سوپەرکۆمپیوتەرەکان و داڕشتنی دیجیتاڵ. ئەم بوارەی ئەندازیاریی تەنیا لەسەر چۆنیەتیی کارکردنی سیستمە کۆمپیوتەرییەکان ئیش ناکەن بەڵکوو لەسەر ئەوەش کار دەکەن کە چۆن دەکرێت ئەم سیستمانە لە بوارێکی بەرینتردا بەکار بھێنن.
ئەندازیاریی کۆمپیوتەر | |
---|---|
لقی | ئەندازیاری |
بەشێکە لە | زانستی کۆمپیوتەر، ئەندازیاریی کارەبا |
جێبەجێکار | computer engineer |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://engineering.stackexchange.com/tags/computer-engineering |
ھەندێک لە کارە باوەکانی ئەندازیارانی کۆمپیوتەر بریتین لە نووسینی نەرمامێر و فیرمامێر بۆ میکرۆکۆنترۆلێرە جێگیرەکان، داڕشتنی چیپی ڤی. ئێڵ. ئێس. ئەی، داڕشتنی ھەستەوەری ئانالۆگ، داڕشتنی بۆردی خولگەی سیگناڵی ئاوێتە و داڕشتنی سیستمەکانی کارپێکردن. ھەروەھا ئەندازیارانی کۆمپیوتەر دەتوانن لە بواری ڕۆباتیکزدا توێژینەوە بکەن.
زۆر بواری تایبەت لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا ھەن، کە لێرەدا ئاماژە بە ھەندیکیان دەکرێت:
ئەو کەسانەی لەم بوارەدا ئیش دەکەن لەسەر باشترکردنی خێرایی، جێمتمانەیی و لێھاتووییی سیستمەکان کار دەکەن. سیستمە جێگیرەکان لە زۆر ئامێردا بە کار دەھێنرن لەوانە لە ڕادیۆیەکی ئێف. ئێمی بچووک تا شاتێلی فەزایی.
ئەم بوارە بە تایبەتی پێویستی بە زانیاریی باشە لە بوارەکانی ئەلەکترۆنیک و سیستمە ئەلەکتریکییەکان. ئەندازیاران لێرەدا کار لەسەر باشترکردنی خێرایی، جێمتمانەیی و کاراییی بەکارھێنانی وزە دەکەن بۆ وەچە نوێیەکانی خولگەکان لە پێوەری زۆر گەورەدا (VLSI). نموونەیەک لەو کارانەی لەم بوارە دەکرێت کەمکردنەوەی مەسرەفی ھێزێکە کە ئەلگۆریتمەکان و بیناسازی (VLSI) مەسرەفی دەکات.
ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لەم بوارە ھەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ناسینەوەی ئاخاوتن، سازکردنی ئاخاوتن، وێنەگریی زانستی و پزیشکی یان سیستمەکانی پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و کۆمپیوتەر باش بکەن. کارێکی دیکەی ئەم بوارە بینینی کۆمپیوتەرە وەک ناسینەوەی ڕوخساری مرۆڤەکان. BY:CK
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەندازیاریی کۆمپیوتەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەندازیاریی کۆمپیوتەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.