ئەمین گەردیگلانی (لە دایکبووی ١٩٧٠ لە بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ و فەرھەنگنووسێکی کوردە.
ئەمین گەردیگلانی | |
---|---|
لەدایکبوون | حەمە ئەمین حەسەنپوور ١٩٧٠ بۆکان، کوردستان |
پیشە | نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ و فەرھەنگنووس |
زمان | کوردی |
نەتەوە | کورد |
کارە دیارەکان | شنەی پشکووتن (شیعر)، برایانی کارامازۆف (وەرگێڕان)، ڕێژگە (فەرھەنگی وشە) |
حەمەدەمین حەسەنپوور رۆژی ٢ی پووشپەڕی ١٣٤٩ی ھەتاوی (٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٠ی زایینی) لە ئاوایی گەردیگلانی نزیک بۆکان (کە ئێستا سەر بە شاری سەقزە) لە دایک بووە. سەرەتا لە ئاوەدانییەکەی خۆیان نراوەتە بەر خوێندن. لە پۆلی چوارەمی سەرەتاییدا دەستی ھەڵگرتووە و ھاتووەتە بۆکان و بووەتە شاگردی بەرگ دروو. دواتر بۆخۆی شانی وەبەر خوێندنی کتێب و سیپاران داوە و خۆی ڕاھێناوە. پاش ئاشنا بوون بە گۆڤاری سروە دەروویەکی ڕوونتری بۆ کراوەتەوە و لەگەڵ حەولی زیاتر بۆ پەرە پێدانی زانیاری لە بواری وێژەی کوردیدا. ساڵی ١٣٧١ی ھەتاوی یەکەم شیعری لە گۆڤاری سروەدا بڵاو بووەتەوە. ساڵی ١٣٧٦ی ھەتاوی یەکەم کۆمەڵە شیعری لە ژێر ناوی «تاپۆی وەرزێکی سەوز» بڵاو کردووەتەوە. تا ئێستا گەلێک بەرھەمی بەپێزی پێشکەش بە کتێبخانەی کورد کردووە. لە شاری بۆکان دەژی و دووکانی بەرگ دروونی ھەیە و شوێنی کارەکەی بووەتە مەکۆی عاشقانی شیعر و وێژەی کوردی.
بەرھەمە چاپ کراوەکانی بریتین لە:
(لە فارسییەوە بۆ کوردی)
قوبەی زێو
گەر ببا ڕێگەم لەگەڵ ئەو ڕەنگ و کل چێوانەتا | وەک خەت و ماتیک دەھاتم بەو دەم و لێوانەتا | |
تۆ بەھاری سەوزی عەشق و من پەڕۆکێکی تەریو | خۆزگە بسرەوتایە دڵ لەو باغە پڕ سێوانەتا | |
تاڵە بسکێکت لە چاڵی خەم دەرمدێنێتەوە | بیخە دەستم، بێ بەزەت بێ بەم بێدڵ و دێوانەتا | |
تۆ دەمێ خۆری، دەمێ دەریا، دەمێ باران و گوڵ | شێت و ماخولیام لە نێوان ئەم ھەموو شێوانەتا | |
ڕۆژ نییە لێم زیز نەبی و وەک دڵ لە سینەشتا دەژیم | جا بکەم بڕوا بە دڵ، یا بەو ھەموو شێوانەتا | |
تێبگەم کارت فریو دانی دڵی ساویلکەمە | بەو سکاڵا و شیوەن و فرمێسکی خەم پێوانەتا | |
دەتھەوێ کوڵمەت بکەیتە سکڵ و سڵ کەم لێی، بەڵام | دەم لەسەر بەروێت کە گوتیان بانگەکەی شێوانە، تا | |
ئەو دەمەی دەڕژێتە سەر باڵای چیا زەردەی گزنگ | شەونمی شیرن دەنۆشم لەو قوبەی زێوانەتا | |
جووتە مەمکی تۆ دەماوەند و ترۆپکی ئاگرین | شاخەوانی دەستم ھەڵدەزنن بە ئەو کێوانەتا |
ھاوینی ١٣٩٠
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەمین گەردیگلانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.