ئاودانان: شارێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئاودانان یان ئاوەنان (بە فارسی: آبدانان)، ناوی شارێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١١ی زایینی، ٢٢٩٠١ کەسە بامشاد سۆلیمانخانێ کە لە ماوەی بزووتەوەی ژن ژیان ئازادی کوژرا خەڵک ئەم شارە بوو.

ئاودانان
ئاودانو، ئاوەنان
شار
وڵاتئاودانان: جوگرافیا, ئابووری, زمان و ئایین ئێران
پارێزگائیلام
شارستانئاودانان
بەرزایی
٨٨٠ مەتر (٢٬٨٩٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٤٫٥٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (باشووری و لەکیلوڕی
 • ئایینئیسلام (شیعە)
کۆدی تەلەفۆن٠٨٤٢٦٢٢

جوگرافیا

ئاودانان ناوەندی کارگێڕی قەزای ئاودانانە و لای باکووری ڕۆژھەڵات بە قەزای دەڕەشار، لای باکوور بە قەزای شارستانی مەڵگشای و بەشی مەیمەی دێلوڕان، لە ڕۆژئاوا و باشوورەوە بە قەزای دێلوڕان و لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە، بە قەزای ئەندیمشکی پارێزگای خووزستان، دەورە دراوە. لە ڕوانگەی جوگرافییەوە، شاری ئاودانان لە نێوان دوو زنجیرە چیای کڤەر و دینار کێو ھەڵکەوتووە کە گرنگترین بەرزاییەکانی شاری ئاودانانیشن. باکوور و باشووری قەزای ئاودانان، جوگرافیای کوێستانە و سروشتی بە لێڕی(دارستان) بەڕو، داپۆشراوە، بەڵام بەشەکانی لای باشووری ئاودانان پێدەشتن . بەگشتی ئاودانان، کەش و ھەوایەکی مامناوەندی ھەیە.

ئابووری

زۆرینەی خەڵکی قەزای ئاودانان بژێوی ژیانیان لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەدەست دەھێنن.

زمان و ئایین

ئاودانان باشووریترین شاری کوردستانە، زمانیان کوردییە و سەر بە دیالێکتی کوردیی باشوورییە. زاراوەی کوردی ئاودانانی وەک لکێک لە کوردیی باشووری، زاری خێڵ و دانیشتووانی شاری ئاودانان و ناوچەکانی دەوروبەریەتی کە بە خێڵی کورد یان کوردعالی بەناوبانگن؛ کوردانی ئاودانان لە شاری ئاودانان و ناوچەکانی دەوروبەری(بەشی(ناحیەی) ناوەندی) و بەشی سەراو باغ دەژین. ھەروەھا جەماوەرێک لە کوردە لەکەکان لە ئاوداناندا دەژین، و جگە لەوانە جەماوەرێک لە لوڕەکانیش خەڵکی ئاودانانن کە زۆرتر لە قەزاکانی(شارستانەکانی) دەوروبەر ھاتوونەتە نێو شار ئاودانان. لە ڕوانگەی دینییەوە خەڵکی شاری ئاودانان موسڵمانن و سەربە ڕێبازی شیعەی ١٢ ئیمامین.

کارگێڕی قەزای ئاودانان

بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی وڵاتی ئێران، ساڵی ١٩٩٦ز، بەشی ئاودانان لە قەزای دەڕەشار جیا کراوە وبوو بە قەزایەکی سەربەخۆ. ئەم قەزایە سێ بەش و شەش کۆمەڵە گوندی(دێھستان) ھەیە:

بەشی ناوەندی:

کۆمەڵە گوندی ماسپی

کۆمەڵە گوندی جابر ئەنسار و چەم کەوە

ناوەندی شار: ئاودانان

بەشی سەراوباغ:

کۆمەڵە گوندی سەراو باغ

ناوەندی شار: سەراوباغ

بەشی کەڵات:

کۆمەڵە گوندی ئاوھەنار

کۆمەڵە گوندی مورموری

ناوەندی شار: مورموری

شوێنەوارەکان

شوێنەواری کەونی ئەم شارە بریتین لە : قەڵای پشت قەڵا لە ٥ کیلۆمەتری شاری ئاودانان و قەڵای ھەزاردەر لە کۆتایی شەقامی ھەزاردەر. بەپێی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسان ئەم بینا مێژووییانە ھی سەردەمی ساسانین.

گەشتیاری

ئاودانان گەلێک ناوچەی گەشتیاری ھەیە کە سێ تاڤگەی جوانی ماھووتە، خروزان و تەختان جولیان و چەم کەوە لەوانەن. ھەروەھا جوانی و ڕازاوەیی ئاودانان لە جەژنی نەورۆز پتر دەردەکەوێ. شوێنە گەشتیاری، زیارەتی و مێژووییەکانی ئەم قەزایە بریتین لە:

١-نزرگەی سەید سەڵاحەدین محەممەد

٢-پشت قەڵای ئاودانان

٣-دەریاچەی دووانەی سیاگ ئاو

٤-گوندی ئەنجیرە

فڕۆکەخانە

ئەم شارە فڕۆکەخانەیەکی عەسکەری ھەیە، کە لە مەودای ٤ کیلۆمەتری ڕۆژھەڵاتی شاری ئاودانان ھەڵکەوتووە.

پێشانگا

سەرچاوەکان

  • غەفور، عەبدوڵڵا(٢٠٠٢)، فەرھەنگی جوگرافیایی کوردستان، ناوەندی بڵاوکردنەوەی سەردەم: سلێمانی؛ ھەرێمی کوردستان.

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئاودانان جوگرافیائاودانان ئابووریئاودانان زمان و ئایینئاودانان کارگێڕی قەزای ئاودانان شوێنەوارەکانئاودانان گەشتیاریئاودانان فڕۆکەخانەئاودانان پێشانگائاودانان سەرچاوەکانئاودانان بەستەرە دەرەکییەکانئاودانانئیلامڕۆژھەڵاتی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بێن ئافلێکڕووسەکانئەلبەرت ئاینشتاینسەعید نوورسیسەحیحی بوخاریدوانزە سوارەی مەریوانشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانڕەوانبێژیدوورگەی نۆرفۆلکمەدینەئانافیلاکسیھێرشی ڕووسیا بۆ ئوکراینالیبەریاجلی کوردیئەدھەم بارزانیشێرکۆ بێکەس٢٠٢٤حوسێن کوڕی عەلینێچیرڤان بارزانیزمانی گورجیمەلای جزیریگۆریۆنوێژی نیوەڕۆیاسای زێڕینیویی چینیھێزی ڕزگاریتا (نیشانەی نەخۆشی)کۆمەڵەی ھەرەوەزی٢٨ی ئازارئاڵای کوردستانیاساکانی حامۆرابیفەیسبووکوەنەوشەڕۆژژمێردیێگۆ مارادۆناشەوی قەدرخشتەی خولیتەقینەوەکانی ٢٠٠٥ی عەممانھەژاران (ڕۆمان)مووسامالدیڤعومەر کوڕی عەبدولعەزیزخورماڵنوسانتارامحەممەد ماملێئێرانگریگۆر مەندلنەرویژ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ناوکەیەکگرتنمزگەوتعومەر کوڕی خەتتابکریستۆفەر کۆڵومبسپۆرن ھاببزنکونەڕەشناسر ڕەزازیماڵ بە کۆڵڕێژەبوروندیتۆیۆتازەوی٤٣٥ (ژمارە)موحەڕڕەممزگەوتی پێغەمبەرزانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە)میوە٨٥٧ (ژمارە)جیھانی سۆفیاموعەمەر قەزافینێجیریامەسروور بارزانیئۆتیزم🡆 More