پەڕەی بەشدارییەکانی بەکارهێنەر پەڕەیەکە وا بە شێوەی خۆکار دوایین بەشدارییەکانی بەکارهێنەر لەو پڕۆژەدا (لێرەدا ویکی سۆرانی) ڕیز دەکرێن.
دەتوانی بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو پەڕانەی سەرقاڵی دەستکارییان بوویت، لەم پەڕە کەڵک وەربگریت (بۆ دەستپێگەیشتنی ئاسان). ئەم پەڕە دەکرێ لە جێگەی لیستی چاودێری بەباشی بەکاربێت، لەبەر ئەوەی لیستی چاودێری کۆمەڵێک پەڕە لەخۆ دەگرێت لەوانەیە ببێتە هۆی سەرلێشێوان. هەروەها دەتوانی چاودێریی بەشدارییەکانی بەکارهێنەرانی دیکە بکەیت، بۆ ئەوەی بزانی چۆن بەشداری دەکەن یا ئەوەی بەرگری بکەی لە خراپکاری.
بۆ گەیشتن بە پەڕەی بەشدارییەکانی خۆت، لە سەرووی هەرپەڕەیەک دەتوانی کرتە بکەیتە سەر "بەشدارییەکانم". بۆ گەیشتن بە پەڕەی بەشدارییەکانی بەکارهێنەرێک کە لە ژوورەوەیە، بڕۆ بۆ پەڕەی بەکارهێنەرییەکەی "بەکارهێنەر:XXX" (یا user:xxx) و لە بەرپاڵی ڕاستەوە کرتە بکە سەر "بەشدارییەکانی بەکارهێنەر". تەنانەت کاتێ ئەو بەکارهێنەرە پەڕەی بەکارهێنەرییەکی دانەنابێت، دەتوانی ئەم شێوە بەکاربێنیت. بۆ گەشتن بە پەڕەی بەشدارییەکانی بەکارهێنەرێکی نەناسراو (ناسراو بە ناونیشانی ئای-پی)، یەکێک لەم شێوانە بەکاربهێنە:
لەیادت بێت کە ناونیشانیێکی ئای-پی لەوانەیە گشتیی بێت و هەرجارە کەسێک بەکاری بهێنێت. هەروا دیارە کە لەوانەیە تاکە بەکارهێنەرێک هەرجارە ئای-پی جیاواز بەکاربهێنێت.
لێرەدا نموونەیەک لە پەڕەیەکی بەشدارییەکان هاتووە، ڕووکاری ئێستای ویکیپیدیا لەوانەیە جیاواز بێت.
بەڕێوبەران و بەکارهێنەرانی دیکە بە سوودوەرگرتن لە ئامرازی تایبەت دەتوانن زانیاری زیادە لەمانە ببینن.
بۆ دیتنی ژمارەی دەستکارییەکانی بەکارهێنەر لە ویکیپیدیا، تەنانەت زمانەکانی دیکە و پڕۆژەکانی دیکەی میدیاویکی، دەتوانی لەم ناونیشانەی خوارەوە سوود وەربگریت، تەنها لە جێگەی "XXX" ناوی بەکارهێنەر دابنە:
ڕواڵەتی ناونیشانی پەڕەی بەشدارییەکانی بەکارهێنەران لە ویکیپیدیا بەم شێوەیە:
یا
تەنها دەبێ لە جێگەی "XX" ناوی بەکارهێنەر دابنەی. بە شێوەی کورت و لە ناوخۆی پڕۆژەدا تایبەت:بەشدارییەکان/xx بەکاردێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یارمەتی:بەشدارییەکانی بەکارھێنەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.