گیڤاریزم بیردۆزێکی شۆڕشی کۆمۆنیزم و ستراتیژییەکی سەربازییە لە شەڕی گەریلایی، کە پەیوەندی بە شۆڕشگێڕی ئەرژەنتینی مارکسیست-لینینیستی ئێرنێستۆ چێ گیڤارایە، کەسایەتییەکی پێشەنگی شۆڕشی کوبا کە باوەڕی بە بیرۆکەی مارکسیزم-لێنینیزم ھەبوو و بنەما و یاساکانی ئەو چەمکەی زیندوو کردەوە.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی کوبا لە ساڵی ١٩٥٩ بە سەرۆکایەتی گروپێکی گەریلایی شۆڕشگێڕ لە ژێر سەرپەرشتی فیدڵ کاسترۆ، وە ھاوکارە مارکسییەکەی کە لەدایکبووی ئەرژەنتین بوو، چێ گیڤارا ئایدۆلۆژیا و ئەزموونەکانی خۆی کردە مۆدێلێک لە سەرانسەری جیھاندا. وە ویستی ئاراستەی شۆڕشەکەی بەرەو بۆلیڤیا بەرێت، دواتر سەرکردایەتی پارتێکی چەکداری کرد لەو وڵاتە، تا لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٧ گیڤارا دەستگیرکرا و گولەباران کرا، بەمەش بووە شەھیدی ھەردوو بەرەی کۆمۆنیستەکان و سۆسیالیستەکانیی جیھان.
ئایدۆلۆژیاکەی گیڤارا پەرە بە ھەڵگیرساندنیی شۆڕش دەدات بۆ ھەر وڵاتێک کە سەرکردەکەی لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی سەرمایەداری (ئەمریکا)ەوە پشتیوانی لێبکرێت و ستەم لە ھاوڵاتیانی بکات. گیڤاریزم باس لەوە دەکات کە چۆن دەتواندرێت بە شەڕی گەریلایی بەردەوام لە ناوچە غەیرە شاریەکاندا ببێتە ھۆی گرتنە دەستی دەسەڵات و لابردنی ستەمکاران.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گیڤاریزم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.