١٢ پیاوی تووڕە (بە ئینگلیزی: 12 Angry Men) فیلمێکی درامی دادگایییە، بەرھەمی ساڵی ١٩٥٧ ئەمریکایە کە بە دەرھێنەری سیدنی لۆمێت لە درامایەکی تەلەڤیزیۆنی ھەر بەو ناوەوە ھی ڕێجیناڵد ڕۆز وەرگیراوە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
فیلمەکە چیرۆکی دەستەی سوێندخۆرانی دادگایەکی دەگێڕیتەوە کە ١٢ کەسن و دەبێت بڕیاری تاوانبار بوون یان نەبوونی تۆمەتبارێکی تەمەن ١٨ ساڵ بدەن کە لەسەر بنەمای گومانێکی بەجێ گیراوە. بە درێژایی فیلمەکەی ناوی ئەکتەرەکان نابیستین و ھەر بە ژمارە بانگ دەکرێن جگە لە دوو کەسیان کە ئەویش تا کۆتایی فیلمەکە ناوەکانیان نازانین و فیلمەکە چون تەنیا لە یەک شوێن ھەڵگیراوە جێی سەرنجی خەڵکی بووە. ئەکتەرەکان ھێنری فۆندا (کە بەرھەمھێنەریش بووە لەگەڵ ڕێجیناڵد ڕۆز)، لی ج. کووب، ئێد بیگلەی، مارشێل و جاک واردەن.
١٢ پیاوی تووڕە (فیلمی ١٩٥٧) | |
---|---|
بەشێکە لە | National Film Registry |
سەرناو | 12 Angry Men |
لەسەر بنچینەی | Twelve Angry Men |
بابەتی سەرەکی | سزای مەرگ، jury trial، distinction |
چەشن | دراما، trial film، huis-clos film |
دانەر | Reginald Rose |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٠ی نیسانی ١٩٥٧ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | وێنەگرییی سەرەکی، وێنەگرییی سەرەکی |
دەرھێنەر | Sidney Lumet |
سیناریۆنووس | Reginald Rose |
بەڕێوەبەری وێنەگرتن | Boris Kaufman |
ئێدیتەر | Carl Lerner |
ئاوازدانەر | Kenyon Hopkins |
بەرھەمھێنەر | ھێنری فۆندا، Reginald Rose |
دابەشکەر | MOKÉP، نێتفلیکس |
شوێنی گێڕانەوە | مانھاتن |
شوێنی وێنەگرتن | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ڕەنگ | ڕەش و سپی |
تۆماری پێداچوونەوە | 4/4، 9.0/10، 9.1/10، 100%، 97/100 |
خەڵاتەکان | ورچی زێڕین، Grand Prix، National Board of Review: Top Ten Films، BAFTA Award for Best Foreign Actor |
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری، home video release، theatrical release، وەشاندن |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC) | بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN) | G |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK) | FSK 12 |
تاقیکردنەوە | تاقیکردنەوەی بێکدل، پێچەوانەی تاقیکردنەوەی بێکدل |
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێت | For ages 12 and up |
لە ژوورێکی زۆر گەرم دەستەیەکی سوێندخۆران کە پێکھاتوونە لە ١٢ کەس کۆ کراونەتەوە ھەتاکوو بڕیار لەسەر تاوانبار بوون یان نەبوونی کوڕێکی تەمەن ١٨ ساڵ بدەن کە بەڵگەی لەسەرە کە باوکی خۆی بە چەقۆی کوشتووە. ھەر لەسەرتای بڕیاردان ھەموویان دەنگ بە تاوانبار بوونی کوڕەکە دەدەن جگە لە یەک کەسیان کە دڵنیا نییە لە تاوانبار بوونی و دەنگ بە بێتاوانی دەدات و دەست دەکەن بە ورد بوونەوە لە بەڵگەکان.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ١٢ پیاوی تووڕە (فیلمی ١٩٥٧) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ١٢ پیاوی تووڕە (فیلمی ١٩٥٧), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.