کرا.
سوپاس.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٩:٥٨، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو، من ئارام، ماوەی ساڵێک و پێنج مانگە لەڕێگەی ویکیپیدیا زیرۆوە ھاتمە ناو ویکیپیدیاوە و لەژێر ناوی ئارام بکر لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئازاری ٢٠١٧ ھەژمارم دروستکرد و دوای ڕۆژێک یەکەم دەستکاریم ئەنجام دا (و دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە ڕێنووینی و یارمەتییەکانی بەڕێز Épine و سپاسەکانی بەڕێز Serchia وایان لێم کرد تا بە ھێزێکی زۆرەوە بەردەوام بم)؛ تا ئێستا ٤٢ وتارم لە ویکیپیدیادا نووسیوە و چەندین داڕێژە، پۆل، و پەڕەی ترم لە بۆشاییی ناوەکانی تردا دروستکردووە، و زیاتر لە ٦٥٠٠ دەستکاریم ھەیە و لە ویکیپیدیاکانی تر بەشدارییەکی وام نەبووە، بەڵام لە پرۆژە خوشکەکانی تر بەشداریم ھەبووە وەک: ویکیفەرھەنگ و ویکیدراوە. و بەپێی توانا وەرگێڕانم لە کۆمنز، ویکیدراوە و ئینکیوبەیتر کردووە (بڕوانە بەشدارییەکانم و ئەو پەڕانەی دروستم کردوون [تۆ خەریکی سەیری دەستکارییە ھەنووکەیییەکانم دەکەیت]) و ویکیپیدیام لە سەدان دەستکاریی خراپ پاراستووە و ھەواڵم لە چەند بەکارھێنەری خراپ داوە (بەشێکیانم لە پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەران خستووەتە ڕوو) و بەشداریم لە پەرەپێدان و باشترکردنی وتارە ھەڵبژێردراو و باشەکاندا ھەبووە. و ئێستاش خەریکی دروستکردنی چەند پەڕەیەکی ویکیپیدیا و یارمەتیم و لە داھاتووشدا ھەوڵی چاککردن و زیادکردنی ئەو پەڕانە دەدەم. ئەوەندەی پێم کرابێ ڕێنووینی بەکارھێنەرە نوێیەکانم کردووە، یارمەتیم داون، و وام نەکردووە ھەست بە تەنیایی بکەن. و ئێستا دەمەوێت لەمەودوا ئەو توانایەی کە ماومە لەژێر مافی بەڕێوەبەریدا بیبەمە سەر چوون دەمەوێت توانای دەستەڵاتی سڕینەوە و ھێنانەوەی پەڕەکان، لۆگی پاراستن، بەربەستکردنی خراپەکاران و ...ـم ھەبێت. و بە بۆچوونم ئەو مافە لە خۆمدا دەبینمەوە چوون چالاکییەکانی پێشووم دەبنە پێوەر. سپاس.-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٠٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article Aram, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.