ھەندێک کردەوە لەسەر ویکیپیدیای کوردی پێویستی بە ھەژمارێکی بەکارھینەری ھەیە کە ماوەیەک لە کاتی دروستبوونی تێپەڕاوە و ژمارەیەک دەستکاریی دیاریکراوی ھەبووە.
ئەمە پەڕەیەکی زانیارییە کە كۆدەنگیی دەستکاریکردنی کۆمەڵگەکە ڕوون دەکاتەوە لەسەر یەکێک یان زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەمە یەکێک نییە لە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا. |
بەکارھێنەرێک کە ئەم پێداویستییانەی ھەیە وەکوو بەشێک لە زڕ-گرووپی پەسندکراو لەبەر چاو دەگیرێ. ئەم گرووپە بە شێوەی خۆگەڕ لە لایەن نەرمامێرەوە دەدرێ بە بەکارھێنەران. ئەگەر چی پێداویستییەکانی پەسندکرانی خۆگەڕ بە پێی ھەلومەرج جیاوازە، زۆربەی ھەژمارەکانی بەکارھێنەریی ویکی کوردی کە چوار ڕۆژ لە دروستبوونیان تێپەڕاوە و ١٠ دەستکارییان ھەبووە، پەسندکراوی خۆگەڕ ڕەچاو دەکرێن. بەڵام بەکارھێنەرانی ھەڵاوردراو لە بەربەستنی ئایپی کە لە ڕێگەی تۆڕی تۆرەوە دەستکاری دەکەن بارودۆخێکی توندوتێژتریان بۆ پەسندکرانی خۆگەڕ ھەیە: ٩٠ ڕۆژ و ١٠٠ دەستکاری.
ڕەوشی پەسندکرانی خۆگەڕ (یان ئەندامێتی لە گرووپی پەسندکراودا، بڕوانە بەکارھێنەرانی پەسندکراو ) ئەم مافانەی ھەیە:
ھەروەھا ژمارەیەک لە ھۆشدارەکانی پاڵوێنەی کەڵکاوەژوو تایبەتی بەکارھێنەرانی پەسندنەکراوی خۆگەڕە.
لە ئابی ٢٠١٤، ژمارەی بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕی ویکیپیدیای کوردی نزیکەی ٣٥٠ کەس بووە کە زۆربەیان ناچالاکن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:بەکارھێنەرانی پەسەندکراوی خۆگەڕ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.