نیرۆ (نیرۆ کلۆدیەس سیزار ئۆگەستس جێرمانیکس؛ ١٥ی کانوونی یەکەمی ٣٧ی زایینی – ٩ی حوزەیرانی ٦٨ی زایینی) پێنجەمین و دوا ئیمپراتۆری ڕۆمانی لە بنەماڵەی جولیۆ کلۆدیا بوو.
ناوی تەواوی لوسیەس دۆمیتیەس ئەھینۆباربس بوو.
دوای ئەوەی خاڵۆ گەورەی وەک کوڕی خۆی ھەڵیگرتەوە، نیرۆ بوو بە ئیمپراتۆر لە ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٥٤ی زایینی، دوای ئەوەی کلۆدیەس کۆچی دوایی کرد، ئەگەرچی کە باوەڕ وایە کلۆدیەس لەلایەن ئەگریپینای دایکی نیرۆوە کوژرابێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی دڵنیابێتەوە نیرۆی کوڕی ببێت بە ئیمپراتۆر، نەک بریتانیکسی کوڕی ڕاستی کلۆدیەس.
سەردەمی دەسەڵاتی نیرۆ بە سەردەمی تیرۆر دادەنرێت بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری کەسانی خانەدان، لەوانە دایکی نیرۆ، بە فەرمانی نیرۆ کوژران. دوای ئەوەی لە کۆتایی دەسەڵاتی بارودۆخی ڕۆم زۆر خراپ بوو، نیرۆ لە ساڵی ٦٨ی زایینی کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیرۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نیرۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.