نامۆبوونی کۆمەڵایەتی ھەستی پچڕانی مرۆڤە لە گرووپێک، ھاوڕێ، خێزان یان کۆمەڵگەیەکی فراوان، کە تاک پەیوەندییەکی ھاوبەشیی لەگەڵیاندا ھەیە.
ئەم جۆرە نامۆبوونە بەم شێوەیە پێناسە کراوە: «بارودۆخێکە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا کە لە یەک نەگرتن یان پێزانینی بەھا ھاوبەشەکان و دابڕان لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا ڕوودەدات، یان لە نێوان تاکێک و کۆمەڵێک کەس لە کۆمەڵگەیەک یان ژینگەیەکی کاردا». چەمکێکی کۆمەڵناسییە کە لەلایەن چەندین بیردۆزەوانی کلاسیک و ھاوچەرخەوە پەرەی پێدراوە. چەمکەکە چەندین بەکارھێنانی تایبەت بەخۆی ھەیە و دەتوانێت ھەم ئاماژە بە حاڵەتێکی دەروونی کەسی بکات، و ھەم بۆ جۆرێک لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی فراوان.
یەکێک لە چەمکەکانی ئەم حاڵەتە سەبارەت بە پەیوەندییە تایبەتەکانە، ئەویش چەمکی نامۆبوونی دایک و باوکە، کە منداڵی باوانێک ناڕەزایی بۆ دایک یان باوکی دەردەبڕێت. نامۆبوونی دایک و باوک لەوانەیە بەھۆی کاریگەرییە تایبەتەکانی ھەریەک لە دایک و باوکەوە بێت یان لە ئەنجامی ژینگەی نالەباری کۆمەڵایەتی خێزانەکە بێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نامۆبوونی کۆمەڵایەتی تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نامۆبوونی کۆمەڵایەتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.