ھەندێک لە فەیلەسووفان و زانایانی سیاسی لە نێوان دوو دەستەواژەی مافی داواکراو و مافی ئازادی جیاوازی دائەنێن.
مافێکی داواکراو ئەم مافەیە کە بەرپرسیارێتییەکان، ئەرکەکان یان پێویستییەکانی لایەنانی تر سەبارەت بە خاوەن ماف لەخۆ ئەگرێ. لە بەرامبەر ئەمەدا، مافی ئازادی مافێکە کە ئەم پێویستیانە بۆ لایەنانی تر لەخۆ ناگرێ، تەنیا ئازادی یان ئیزنێکی تایبەت بۆ خاوەن ماف دیاری ئەکات.
مافی ئازادی و مافی داواکراو پێچەوانەی یەکن: کەسێک کە مافی ئازادی ھەیە، ئیزنی پێ ئەدرێت کارێک ئەنجام بدات تا ئەم کاتە کە کەس یان لایەنێکی تر مافی داواکراوی نەبێت کە پێش لەم کەسە بگرێت بۆ ئەنجام دانی کارەکە؛ ھەروەھا کەسێک کە مافی داواکراوی ھەبێت لە دژی کەسێکی تر، ئازادی ئەم کەسە بەم ھۆیەوە سنووردار ئەبێت.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مافی داواکراو و مافی ئازادی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.