عەنازییەکان خاوەن میرنشینێکی کوردی بوون، کە بە میرنشینی عەنازی (٩٩٠ - ١١١٧) ناسراوە، کە بە گوتەی مێژوونووس ئیبن ئەسیر (١١٦٠ - ١٢٣٣) وا ناونراون بەھۆی بەخێوکردنی بزنەوە لە کاتێکدا مێژوونووس ئیبن ئەلموستەوفی پێی وایە ناوی عەیارییەکان ڕێکترە لە عەنازییەکان، چونکە دامەزرێنەری میرنشینەکە ناوی موحەممەد ئەلعەیار بووە، وە وشەی ئەلعەیار لە نێو کورد دا بە مانای زیرەکی یان مرۆڤی زیرەک بەکارهاتووە، ئەم ناوە مشتومڕی لەسەر بوونی عەشیرەتێکی عەرەبی بە ناوی بەنو عەنزە دروست کردووە، بەڵام کوردەکان ناوی عەنازییەکان بە هەڵە دەزانێت و عەیارییەکان بە ناوێکی وردتر دەزانن.
ئەم میرنشینە لە ناوچەی حەلوان لەلایەن کوردەکانی شازەنجانییەوە دامەزراوە دواتر دەسەڵاتی فراوان بووە و لەشارەکانی ئەسەد ئاباد و داقوق و ئاوەدانی دیکە دەسەڵاتەکەی پەرەی سەندووە، لە میرە بەناوبانگەکانیان، میر ئەبولفەتح محەمەد کوڕی عەنناز و میر حسام ئەلدەو.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەنازی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.