عەدنان ئۆکتار، ناسراو بە هارون یەحیا، نووسەر و لێکۆڵەرەوەیەکی تورکی موسڵمانە، لە ئەنقەرە هاتۆتە دنیاوە لە ساڵی ١٩٦٥ز، و هەر لەو شارەدا ژیاوە تا ساڵی ١٩٧٩، پاشان چۆتە ئیستەنبوڵ و پەیوەندی کردوەە بە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی میمار سینان، و لە ماوەی ساڵانی خوێندنی زانکۆییدا، هەستاوە بە لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ لەسەر فەلسەفە ماددی و ئایدۆلۆژییە باوەکانی دەوروپشتی، و هەستا بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە تورکیا.
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
نووسینەکان تەڕکیز دەکەنە سەر ڕەخنەگرتن و بە درۆخستنەوەی بیردۆزەکانی پەرەسەندن و بەیانکردنی ئەو دژیەکانەی تیایەتی، هەروەها لە نووسینەکانییدا تەرکیز دەکاتە سەر ماسۆنی و زایۆنیزم و ئیلحاد.
لەدایکبوون | ١٩٥٦ |
---|---|
ئایین | ئیسلام |
وێبگە | http://www.harunyahya.com/ |
لەم چەندساڵەی ڕابردوودا، عەدنان ئۆکتار لەسەر کەناڵی ئەی ٩ تیڤی (A9tv) لەگەڵ کۆمەڵێ کچی شۆخ و شەنگ دەردەکەوت. ئەم کچانە بە پشیلەکان ناویان دەهێنرێت و بەخۆشەویست و هەواداری عەدنان ئۆکتار بانگدەکرێن. ئەمەش ناوبراوی تووشی چەندین ڕەخنەی تووند کردۆتەوە و لەماوەی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٥ نزیکەی ٥٠٠٠ کەیس لەسەر عەدنان ئۆکتار بەرزکراوەتەوە. لە مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠١٨دا، بەچەندین تۆمەتی جۆراوجۆر، لەوانە: سیخوڕیکردن، بەکارهێنان و بانگەشەی ئایینی ناڕەوا و تاوان و دەستدرێژی بۆ منداڵان، دەستگیرکرا.
بە سەدان کتێبی هەیە لەسەر بەها و ڕەوشتەکانی قورئان و بابەتە باوەڕییە هەمەجۆر و جیاوازەکان، و بەرهەمەکانی وەردەگێڕدرێن بۆ زۆر لە زمانەکانی جیهان، و نازناوی نوسینی هارون یەحیایە، و لە ناودارترین کتێبەکانی ئەتڵەسی بەدیهێنانە کە لە دووتوێی ٧٦٨ پەڕەدایە و بیردۆزی پەرەسەندنی داروین ڕەتدەکاتەوە.
عەدنان ئۆکتار نازناوی جاوید یەڵجینی بەکارهێناوە لە زۆر لە نوسینەکانییدا، بەڵام زۆرینەیان ناسراون بە نازناوی هارون یەحیا، و ئەم نازناوەشی ئاماژەکردنێکە بە هەردوو ناوی پێغەمبەر هارون و یەحیا کە دژایەتی بیرۆکەی ئیلحادیان کردووە.
سەرەتای ململانێ فیکرییەکانی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ کاتێک قوتابی دەبێت لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە ئیستەنبوڵ، و بە درێژایی ماوەی خوێندنی فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا ماددییەکان دەستیانگرتبوو بەسەر مەیدانی دەوروبەرییدا، و لەم میانەیشدا هارون یەحیا هەستا بە لێکۆڵینەوەی فراوان لەو دژیەکیانەی لە نێو ئەو ئایدۆلۆژیایانەدا هەیە، و لە کۆتاییدا گەیشتە ئەو بڕوایەی دارووینی یان بیردۆزی پەرەسەندن هەڕەشەیەکی ڕاستییە بۆ بەها ڕەوشتی و نیشتمانییەکانی وڵاتەکەی بە پێی بیروڕای ئەو، و هەروەها داروینی بەو ئایدۆلۆژیا نێکدەرە دادەنێت کە کارەساتە جیهانییەکانی لێکەوتۆتەوە و بەشێوەیەکی زانستیانە وەڵامی بانگەشە و دژیەکەکانی ئەو فەلسەفەیە دەداتەوە.
گۆڤاری "New Scientist " لە ژمارەی دەرچووی ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٠، لە ووتارێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە عەدنان ئۆکتار بووە بە (پاڵەوانێکی جیهانی) بە هۆی ئاشکراکردنی ساختەیی بیردۆزی پەرەسەندن و بە بەڵگە و نیشانەوە ڕاستی بەدیهێنان دەسەلمێنێت.
هەروەها نووسەر لە نووسینەکانیدا تەرکیز دەکاتە سەر بابەتەکانی ماسۆنی و سەهیۆنی و ئەو کاریگەرییە نێگەتیفەی هەیانە لەسەر مێژووی مرۆڤایەتی و سیاسەتی جیهانی، و هەروەها چەندین کتێبی هەیە لەسەر بابەتە جیاوازەکانی باوەڕ و بەها قورئانییەکان و ژمارەی کتێبەکانی لە سەد کتێب تێپەڕیوە. و مۆری پێغەمبەری ئیسلام محەمەد لەسەر بەرگی هەموو کتێبەکانی هەیە کە مەبەست لێی ئەوەیە قورئان دوایین کتێبی ئاسمانییە و محەمەد (د.خ) دوایین پێغەمبەری خوایە.
کتێب و نووسینەکانی هارون یەحیا پێشوازییەکی گەورەیان لێدەکرێت لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان و زۆربەی بەرهەمەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانە جیهانییەکانی وەک ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی و ئیسپانی و پورتوگالی و هیندی و عەرەبی و ئەلبانی و ڕووسی و بۆسنەیی و ئیندۆنیزیی و زۆر زمانی تر. لەو کتێبانەی نووسەر کە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەدنان ئۆکتار تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەدنان ئۆکتار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.