عەبباس جەلیلیان ناسراو بە ئاکۆ (بە فارسی: عباس جلیلیان؛ لەدایکبووی ١٣٥٠ی ھەتاوی لە ئارووناوا) نووسەر، فەرھەنگنووس، لێکۆڵینەری کوردە کە بەھۆی نووسینی فەرھەنگی کوردی-کوردی-فارسیی باشوور ناسراو و بەناوبانگە.
جەلیلیان یەکەمین ڕۆمان بە شێوەزاری کوردیی باشووریی لەژێر ناوی ئاگرمەلووچ نووسیوە. ئەو ھەروەھا نووسەری زانستنامەی کوردیی کوردیکایە.
ئاکۆ جەلیلیان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧١ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نووسەر، لێکۆڵەر و فەرھەنگنووس |
لە ساڵی 1398ی هەتاویدا بۆ ڕێز لێنان لە خزمەتەکانی مامۆستا ئاکۆ بە زمان و ئەدەبی کوردی "یەکەمین خەڵاتی وێژەیی باشوور"ی پێ بەخشرا. ئەم خەڵاتە لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و چاپەمەنیی باشوور لە ئیلامدا پێشکەشی مامۆستا ئاکۆ کرا. [١][٢][٣]
لە ساڵی 2023ی زایینیدا مامۆستا ئاکۆ وەکو براوەی "خەڵاتی زێڕینی بلە بۆ پاراستنی زمان" دەستنیشان کرا. ئەم خەڵاتە بە شێوەی ساڵانەم لە چەند بواریێکی جیاوازدا پێشکەشی تێکۆشەران و دڵسۆزانی کورد و کوردستان دەکرێت.[٤][٥] ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.[٦]
جەلیلیان لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٣٨٧ ھەتاوی لە ئارووناوا دەستبەسەر کرا کە دوای دوو مانگ بەر درا. ماوەیێکیتر بە ئیتیھامی جاسوسی بۆ بێگانە بە ١٥ مانگ حەبس کرا. دادگا ئۆغرەکانی جەلیلیان بۆ ھەرێمی کوردستان بەھۆی ئەم حەبسکردنە خوێندووتەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەباس جەلیلیان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.