لە جێکەوتە ئەندازەدا، بلێز پاسکاڵ سەلمێنراوێکی پێشکەش کرد کە ناسراوە بە سەلمێنراوی پاسکاڵ یان شەشلای عیرفانی، بەپێی ئەم سەلمێنراوە ئەگەر شەش خاڵی دڵخواز لەسەر بڕگەیەکی قووچەکی وەک (بازنە، بڕگەی ناتەواو، کەوانەبڕ یان بڕگەی زیاد) ھەڵبژێریت، و لە A تا F ناویان بنێیت، (شەشلایەک دروست دەبێت) خاڵی یەکتربڕینی AB لەگەڵ DE و BC لەگەڵ EF و CD لەگەڵ FA دەکەونە سەر ڕاستەھێڵێک (پێی دەوترێت ڕاستەھێڵی پاسکاڵ) و پێچەوانەکەی.
پاسکاڵ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا سەرەتا لەسەر بازنەیەک ئەمەی سەلماند، و پاشان وتی دەشێت ئەم بیرۆکە بۆ ھەموو بڕگە قوچەکییەکان بگشتێنرێت و لێی بکۆڵڕێتەوە.
لە شەشلای ABCDEF، ئەگەر AC لەگەڵ BD لە Gدا، BE لەگەڵ CF لە Hدا و AE لەگەڵ DF لە Iدا یەکتر ببڕن ئەوا:
ئەگەر ٥،٤ و ٣ خاڵ لەسەر بڕگەیەکی قووچەکی ھەڵبژێریت دیسان سەلمێنراوی پاسکاڵ ساغ دەکەنەوە.
ئەم «ئەندازە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەشلای عیرفانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەشلای عیرفانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.