کڵایڤ ستاپڵس لێوس (بەئینگلیزی: Clive Staples Lewis، کورت دەکرێتەوە بۆ: C.
S. Lewis، بە"جاک" ناسراوە لەلایەن خزم و دۆستانییەوە)، ڕۆماننووس و هۆنراوەنووس و ئەکادیمی و لێکۆڵەرەوەی چاخەکانی ناوەڕاست و ڕەخنەگری ئەدەبی و لاهووتگەر و بەرگریکارێکی مەسیحی خەڵکی شاری بیڵفاستی ئیرلەندا بوو. ناسراوە بەهۆی چیرۆکە خەیاڵییەکانی وەکوو، نامەکانی سکروتەیپ، مێژووی نارینا و بۆشایی سیانەیی و پەڕتووکە ناچیرۆکییەکانییەوە وەکوو تەنها مەسیحییەت، پەرچووەکان و کێشەی ئازار.
سی ئێس لێوس | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٨ بێڵفاست، ئیرلەندا |
مەرگ | ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ ئۆکسفۆرد، ئیلگنتەرا |
پیشە | بەرگریکار لەمەسیحییەت |
ئایین | مەسیحییەت |
لێوس لەگەڵ هاوڕێگەکەیدا جەی ئاڕ ئاڕ تۆڵکین دا هاوڕێی نزیک بوون. هەردووکیان لە کۆلیجی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد خزمەتییان کردووە، هەردووکیشیان ئەندامی چالاک بوون لە گرووپی نافەرمی ئەدەبی ناسراو بە ئینکلینجزدا. بەپێی یاداشتنامەکەی بەناوی سەرسوڕماو بە جۆیەوە، لێوس لە کڵێسای ئیرلەندا ئاوەشۆرەیی کراوە لەکاتی لەدایکبوونیدا، بەڵام لە باوەڕەکەیەوە دوور کەوتەوە لەماوەی هەرزەکاریدا. بەهۆی کاریگەری تۆڵکین و چەند برادەرێکی تریەوە، لەتەمەنی ٣٢ ساڵیدا گەڕایەوە بۆ باوەڕی مەسیحییەت و بوو بەقەشەیەکی سادەی کڵێسای ئینگلیزی.
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سی ئێس لویس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سی ئێس لویس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.