سڵیپنات (بە ئینگلیزی: Slipknot) گرووپێکی مۆسیقی ھێڤی مێتاڵی ئەمریکییە کە لە ساڵی ١٩٩٥دا دامەزراوە لە دێس مۆینس، لۆوا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەلایەن شۆن کراھان و بەیسژەن پۆڵ گرەی.
دوای ئەوەی چەند ئەندامێکی لێ گۆڕا لە سەرەتای ماوەکانی دامەزرانی، گرووپەکە پێکھات لە ٩ ئەندامی سەرەکی بۆ زیاتر لە دەیەیەک. گرەی لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٠دا مرد، و لە ساڵی ٢٠١١–٢٠١٤ گیتارژەنی پێشوو دانی ستیڵ جێی گرتەوە. جۆردیسن گرووپەکەی بەجێھێشت لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣، ستیڵیش لەکاتێکدا گرووپەکەی بەجێھێشت کە گرووپەکە خەریکی تۆمارکردنی یەکێک لە بەرھەمەکانیان بوون.
سڵیپنات | |
---|---|
زانیارییەکان | |
بنەچە | دێس مۆینس، لۆوا، ویلایەتە یەکگرتووەکان. |
چەشنەکان | |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٥ | –ئێستا
کۆمپانیاکان | ڕۆدڕەنەر |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | slipknot1 |
ئەندامان |
|
ئەندامانی پێشوو |
|
ئەم گرووپە باشتر ناسراون بە شێوازە سەختەکەیان لەگەڵ مۆسیقادا، ھەروەھا ناسراون بە چالاکییان لەکاتی نمایشکردنە ڕاستەوخۆکاندا. گرووپەکە بە خێرایی بەرەو سەرکەوتن بەرزبۆوە دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنیان لە ساڵی ١٩٩٩. ئەلبومی دواتر کە لە ساڵی ٢٠٠١دا بڵاوبۆوە لە ژێر ناوی لۆوا، ھەرچەندە تاریکتریش بوو، گرووپەکەی زیاتر بەناوبانگ کرد. دوای پشوویەکی کورت، ئەوان لە ساڵی ٢٠٠٤دا گەڕانەوە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەرھەمە نوێکەیان. لە ساڵی ٢٠٠٨دا ئەلبومێکیان بڵاوکردەوە بەناوی ھیچ ھیوایەک نەماوە، ئەم بەرھەمە توانی بگاتە ژمارە یەکی بیلبۆرد ٢٠٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سڵیپنات تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سڵیپنات, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.