بانکی ناوەندیی سعودیە (بە عەرەبی: البنك المركزي السعودي) پێشتر دەزگای دراوی عەرەبی سعودی بوو، لە ساڵی ١٩٥٢ دامەزراوە، ناسراوە بە (ساما) کورتکراوەی (Saudi Arabian Monetary Agency)، ڕۆڵێکی گەورەی ھەیە لە ڕێکخستنی کەرتی بانکی لە ناوچەی کەنداو.
تا کاتی دامەزراندنی ساما، سعودیە خاوەنی ھیچ سیستەمێکی دارایی تایبەتی نەبوو، دراوە بیانییەکان لە مامەڵە بازرگانییەکان بەکاردەھێنرا. یەک لەکارە گرنگەکانی ساما دوای دامەزراندنی بریتی بوو لە دانانی سیستەمێکی بانکی و دەرکردنی دراوێکی نیشتمانی، دوای دانانی سیستەمی بانکی و ڕێکخستنی لە ئاداری ١٩٦١ ڕیاڵی سعودی بوو بە دراوی نیشتمانی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەزگای دراوی عەرەبی سعودی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.